1 کاتژمێر پێش ئێستا 109 جار خوێنراوەتەوە

فڕۆکە جەنگییەکانى ئەمریکا چەند پێگەیەکیان لە باشووری ئێران بە ئامانج گرت

پەیام
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە هێرشێکدا چەند پێگەیەکی مووشەکی و بەلەمێکی ئێرانییان لە باشووری ئەو وڵاتە کردووەتە ئامانج، هاوکات واشنتۆن کاریگەریی ئەم هێرشانە لەسەر دانوستانەکان بەدوور دەزانێت. 
ئەم ڕاگەیاندراوەی سێنتکۆم دوای ئەوە هات کە دەنگی چەندین تەقینەوە لە ناوچە جیاجیاکانی باشووری ئێران و نزیک گەرووی هورمز بیسترا، لەوانەش شارەکانی بەندەر عەباس، سیریک و جاسک. میدیاکانی ئێرانیش پشتڕاستیان کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر چەند بەلەمێکی ئێرانی لە باشووری دوورگەی لارک لە گەرووی هورمزدا. 
تیم هوکینز، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانیان بە مەبەستی پاراستنی سەربازەکانیان لەو هەڕەشە ڕاستەوخۆیانەی لە ناوچەکەدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ئەم هێرشە بەرگرییانەیان ئەنجامداوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج پێگەی هاوێشتنی مووشەک و چەند بەلەمێکی ئێرانی بوون کە هەوڵی چاندنی مینیان داوە. 
سەرەڕای ئەم ئاڵۆزییە سەربازییانە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کاریگەری ئەم پێکدادانانەی لەسەر پڕۆسەی دانوستانەکان ڕەت کردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆکە جەنگییەکانى ئەمریکا چەند پێگەیەکیان لە باشووری ئێران بە ئامانج گرت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودییە: قۆناغی یەکەمی پلانی ئەمنیی حەج بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ حاجییان گەورەترین ڕوکنی حەج بەجێدەهێنن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مڕۆ ڕێوڕه‌سمی حه‌ج ده‌ست پێ ده‌كات و سبه‌ینێ حاجییان گه‌وره‌ترین ڕوكنی حه‌ج به‌جێده‌هێنن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: نزیك نین له‌ ڕێكه‌وتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    رۆیتەرز: خامنەیی ڕەشنووسی رێکەوتنەکەیانی لەگەڵ ئەمریکا پەسەند کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران و ئەمریكا نزیكن لە ڕێككەوتن و ئـ.یسرائیل نیگەرانی خۆى لەسەرى بە ترەمپ گەیاندووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: هیچ بڕیارێك بەبێ ڕەزامەندی ڕێبەری باڵا نادەین

سەرەتا