6 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
خۆراوای ئێران بۆردومانكرا
هه‌ر له درێژه‌ی به‌رده‌وامیی شه‌ڕی نێوان ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی، سوپای زایۆنی ڕایگه‌یاند، له‌ڕێی چه‌ند موشه‌كێكه‌وه خۆراوای ئێرانیان كردووه‌ته ئامانج.
سوپای زایۆنی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هێزی ئاسمانی چه‌ند پێگه‌یه‌كیان له خۆراوای ئێران كردووه‌ته ئامانج.
له هه‌مان كاتدا میدیاكانی ئێران باسیان له‌وه كردووه، سیستمه‌كانی به‌رگری له ته‌واوی خۆراوای وڵات كه‌وتوونه‌ته كار بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی.
هاوكات سوپای زایۆنی ده‌ڵێت، له یه‌كێك له بۆردومانه‌كاندا بۆ سه‌ر باره‌گایه‌ك له‌ناو تاران، عه‌لی شادومانی فه‌رمانده‌ی (خاته‌مول ئه‌نبیا) و به‌رپرسی باڵای نزیك له خامنه‌یی كوژراوه، به‌ڵام تا ئێستا ئێران به‌فه‌رمی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنین ڕایگه‌یاندووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای زایۆنی به چوار موشه‌ك ناوچه‌ی پیشه‌سازی شاری ته‌برێزی كردووه‌ته ئامانج.
به وته‌ی نوێنه‌ری شاری خوڕه‌م ئاباد له په‌رله‌مانی ئێران، تا ئێستا به‌هۆی بۆردومانه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی 21 كه‌س له‌و شاره كوژراون.
هاوكات له شارۆچكه‌ی كاشانی سه‌ر به پارێزگای ئه‌سفه‌هان، به‌هۆی بۆردومانێكی سوپای زایۆنی بۆ سه‌ر خاڵێكی پشكنین سێ كه‌س كوژراون و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی سه‌دا و سیمای ئێران كوژراون، بۆ سێ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە