7 کاتژمێر پێش ئێستا
181 جار خوێنراوەتەوە
ئێران ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی بڵاوكرده‌وه
په‌یام
سوپای پاسداران ڕایگه‌یاند، له هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆیاندا بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی زایۆنی باره‌گای مۆسادیان له ته‌لئه‌بیب به‌وردی كردووه‌ته ئامانج.
بۆ پێنجه‌م ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ك شه‌ڕی نێوان ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی به‌رده‌وامه و له‌نوێترین پێشهاتدا تاران چه‌ندین موشه‌كی دیكه‌ی ئاڕاسته‌ی قه‌واره كردووه و به‌هۆیانه‌وه ده‌یان كه‌س بریندار بوون.
سوپای پاسداران له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هێرشێكی مووشه‌كی وردیان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گای مۆساد له ته‌لئه‌بیب، كه بووه‌ته هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له باره‌گاكه.
ده‌شڵێت: سه‌ره‌ڕای سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی زۆر پێشكه‌وتووی قه‌واره‌ی زایۆنی، هێرشه‌كه‌مان ئامانجه‌كانی پێكا و له ئه‌نجامدا ئاگر له‌و شوێنانه كه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش گورزێكی ستراتیجی بوو بۆ سه‌ر ده‌زگای هه‌واڵگریی قه‌واره‌ی زایۆن.
به‌پێی میدیاكانی قه‌واره‌ی زایۆنی، ئێران له هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆیدا 20 بۆ 30 موشه‌كی دیكه‌ی ئاڕاسته‌ی ته‌لئه‌بیب و حه‌یفا كردووه.
میدیاكانی قه‌واره‌ی زایۆنی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، موشه‌كێكی ئێران ڕاسته‌وخۆ باڵه‌خانه‌یه‌كی هه‌شت نهۆمی كردووه‌ته ئامانج و له چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ش له ته‌ل ئه‌بیب و حه‌یفا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره بیستراوه.
له ده‌ستپێكی جه‌نگه‌وه ئێران زیاتر له 700 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و 380 موشه‌كی ئاڕاسته‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی كردووه، سوپای زایۆنی ده‌ڵێت: شه‌وی ڕابردوو 30 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانمان تێك شكاندووه.
هاوكات به‌په‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، له ئاكامی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌یان كه‌س بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە