4 کاتژمێر پێش ئێستا
173 جار خوێنراوەتەوە
ئاماری قوربانیانی جه‌نگ و گه‌مارۆ و بۆردومان به‌رزبوه‌وه
ئاماری قوربانییانی جه‌نگی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه له 55 هه‌زار و 500 شه‌هید و 130 هه‌زار بریندار نزیك بووه‌ته‌وه.
به‌پێی نوێترین ئامار كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023ـوه تا ئه‌مڕۆ 55 هه‌زار و 432 كه‌س شه‌هید و 128 هه‌زار و 923ی دیكه‌یش بریندار بوون.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 68 شه‌هید و 182 بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رته‌كه ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی هێرشی به‌رده‌وامی قه‌واره‌ی زایۆنییه‌وه، به بۆردومان و گوله به‌ئامانج گیرابوون.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه "ئاماری قوربانییانی نۆره‌ی وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كان له‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی غه‌ززه‌ی مرۆیی سه‌ر به ئه‌مریكا و قه‌واره‌ی زایۆنییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت له 27ی مانگی ڕابردووه‌وه بۆ 338 شه‌هید و زیاتر له دوو هه‌زار و 831 بریندار به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش دوای له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 38 فه‌ڵه‌ستینی دیكه شه‌هید و 182ی دیكه‌یش بریندار بوون".
ته‌ندروستیی غه‌ززه بڵاویشی كردووه‌ته‌وه: له 18ی ئادار و شكاندنی ئاگربه‌سته‌وه له‌لایه‌ن سووپای زاینیه‌وه تا ئه‌مڕۆ پێنج هه‌زار و 139 شه‌هید و 16 هه‌زار و 882 بریندار تۆمار كراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە