4 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: بۆ دانوستان نوێنه‌ر ده‌نێرینه لای ئێرانییه‌كان
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ واشنتن، دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند، پێده‌چێت نوێنه‌ری ئه‌مریكا بنێرێت بۆ لای ئێرانییه‌كان بۆ دانوستان، به‌ڵام به‌نده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كۆشكی سپی چی ڕووده‌دات.
له لێدوانێكدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا دووپاتی كرده‌وه، ئێران نزیكه له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ڵام نابێت هه‌رگیز ببێته خاوه‌نی ئه‌و چه‌كه.
ده‌شڵێت: پێشتر به ئێرانم وت پێوسته دانوستان بكه‌ین و ڕێك بكه‌وین، ئه‌وان ڕه‌تیان كرده‌وه و ئێستا شاره‌كانیان وێران بووه.
تره‌مپ وتیشی: من كۆتاییه‌كی ڕاسته‌قینه‌م بۆ به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌وێت، دڵنیایی نییه ڕاسته‌وخۆ له ئێران نه‌ده‌ین، لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌یه كه نابێت ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت، هه‌روه‌ها له دوو ڕۆژی داهاتوو ده‌زانن چی ڕووده‌دات.
ناوبراو دووپاتیشی كرده‌وه، پێویسته ئێران به‌و ڕێككه‌وتنه ڕازی بێت كه پێشتر له‌سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان ئاڕاسته‌مان كردووه، ده‌شڵێت: ئێران ئه‌گه‌ر ویستی بگه‌ڕێته‌وه بۆ گفتوگۆ، ده‌زانێت چۆن په‌یوه‌ندیم پێوه بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە