4 کاتژمێر پێش ئێستا
229 جار خوێنراوەتەوە
"نیوه‌ی سه‌كۆ موشه‌كییه‌كانی ئێران له‌ناوبراون"
له درێژه‌ی به‌رده‌وامیی شه‌ڕی نێوان ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی، سوپای زایۆنی ڕایگه‌یاند، نیوه‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵدانی موشه‌كمان له ئێران له‌ناو بردووه.
سوپای زایۆنی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هێزی ئاسمانی هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌كۆكانی هه‌ڵدانی موشه‌ك له ئێران و تا ئێستا نیوه‌ی ئه‌و سه‌كۆیانه‌یان له‌ناو بردووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌هۆی بۆردومان و هێرشه ئاسمانییه‌كانه‌وه، زیانێكی زۆر به‌ر بنكه‌ی موشه‌كی شاری ته‌برێز له ئێران كه‌وتووه.
هاوكات سوپای زایۆنی ڕایگه‌یاندووه، له یه‌كێك له بۆردومانه‌كاندا بۆ سه‌ر باره‌گایه‌ك له‌ناو تاران، عه‌لی شادومانی فه‌رمانده‌ی (خاته‌مول ئه‌نبیا) و به‌رپرسی باڵای نزیك له خامنه‌یی كوژراوه، به‌ڵام تا ئێستا ئێران به‌فه‌رمی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم ڕایگه‌یاندووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای زایۆنی به چوار موشه‌ك ناوچه‌ی پیشه‌سازی شاری ته‌برێزی كردووه‌ته ئامانج.
به وته‌ی نوێنه‌ری شاری خوڕه‌م ئاباد له په‌رله‌مانی ئێران، تا ئێستا به‌هۆی بۆردومانه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی 21 كه‌س له‌و شاره كوژراون.
هاوكات له شارۆچكه‌ی كاشانی سه‌ر به پارێزگای ئه‌سفه‌هان، به‌هۆی بۆردومانێكی سوپای زایۆنی بۆ سه‌ر خاڵێكی پشكنین سێ كه‌س كوژراون و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.
جێی ئاماژه‌یه، به‌رپرسانی قه‌واره‌ی زایۆنی دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، ئامانجیان له‌م هێرشانه بۆ سه‌ر ئێران گۆڕنی ڕژێمی ئه‌و وڵاته نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه له ده‌ره‌نجامی ئه‌م ڕووداوانه ڕژێمه‌كه بگۆڕێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە