6 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: سزای توندی سیخوڕه‌كان ده‌ده‌ین
ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڵێنی تووندترین سزا به سیخوڕ و كرێگرته‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌دات.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێرانی، دوای ئه‌وه‌ی دیارییكردنی جووڵه‌ی سیخوڕ و كرێگرته‌كانی سه‌ر به قه‌واره‌ی زایۆنی له ئێران له هێرشه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌ڕمییدا هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌ڵێ: هه‌ر جۆره هاوكاری و پشتیوانی و كارێك كه ئامانجه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنیی ده‌ستدرێژیكار بێنێته دی بكه‌ره‌كه‌ی سزای توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌درێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كی هه‌واڵگری، یان سیخوڕی له به‌رژه‌وه‌ندیی قه‌واره‌ی زایۆنی، یان گواستنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ستیاری وڵات، هه‌روه‌ها هه‌ر جۆره هه‌وڵێكی دروستكردن، یان كڕین و فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بچووك، پێچه‌وانه‌ی یاسان و سزای قورسیان بۆ دانراوه.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی ئێران ڕایگه‌یاندووه: هه‌ر قسه و هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌ی ڕووی قه‌واره‌ی زایۆنی جوان بكرێت، یان مافی به‌رگریله‌خۆكردنی ئێران بخاته ژێر پرسیاره‌وه، یان هاندان بێت دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، یان دروستكردنی ئاژاوه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ، دژی یاسایه و بكه‌ره‌كه‌ی به توندترین شێوه سزا ده‌درێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە