5 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
نه‌ته‌نیاهوو: ده‌ستمان به پڕۆسه‌یه‌كی مێژوویی كردووه
سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی ئاماژه‌ی بۆ ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئێران كرد و ڕایگه‌یاند: پڕۆسه‌یه‌كی مێژوویی ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه ڕوخساری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕێت.
له وته‌یه‌كیدا، بنیامین نه‌ته‌نیاهوو سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی ڕایگه‌یاند: ده‌ستمان به پڕۆسه‌یه‌كی مێژوویی كردووه كه ڕووخساری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی ڕایشیگه‌یاند: ئیسڕائیل ده‌ستی به‌سه‌ر ئاسمانیی تاران‌دا واڵایه، ڕێگه بۆ ئێران ئاچووغه و گۆڕانی گه‌وره‌ش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌یه، له‌وانه‌یه له ئاكامی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانمانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئێران بڕوخێت.
به‌پێی قسه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی سه‌ركه‌وتوو بوون له له‌نێوبردنی نیوه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئێران و وتیشی: هێرشمان كردووه‌ته سه‌ر ڕاداره ناوه‌ندییه‌كان و باڵه‌خانه‌ی ئێزگه و ته‌له‌فزیۆن.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ وتیشی: ئامانجمان له‌نێوبردنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران و ڕێگرییه به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستییه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه ئه‌مریكا و سه‌رۆكه‌كه‌ی هاوكارییه‌كان ده‌كه‌ن و پێزانینیان بۆیان هه‌یه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە