4 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: نابێت وڵاتانی جی7 لایه‌نداربن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت، ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵه‌ی جی7 ده‌ستدرێژییه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سه‌ر ئێران پشتگوێ خستووه.
ئیسماعیل به‌قایی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕه‌خنه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وڵاتانی كۆمه‌ڵی جی7 ده‌گرێت و ده‌ڵێت، ده‌ستدرێژییه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سه‌ر به‌رنامه ئاشتییه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانی پشتگوێ خستووه.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، ده‌بێت ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی جی7 ڕوون و ڕاشكاو بن له‌م پرسه‌دا و به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و یاسایی دژی هێرشه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سه‌ر ئه‌ندامێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵبگرن.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، ده‌ستدرێژییه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سه‌ر ئێران به‌ته‌واوی دژی به‌ند و ڕێككه‌وتنه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
به‌قایی ڕاشیگه‌یاندووه، به‌هۆی هێرشه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنییه‌وه، سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، دامه‌زراوه گشتییه‌كان و خانووی هاووڵاتیان وێران بوون، ته‌نانه‌ت نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانیش كراونه‌ته ئامانج.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه كۆمه‌ڵه‌ی جی7 نابێت ته‌نیا پشتی یه‌ك لایه‌ن بگرێت، به‌ڵكو پێویسته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ستدرێژییه‌كه دیاری بكات كه ئه‌ویش قه‌واره‌ی زایۆنییه.
ئه‌م قسانه‌ی به‌قایی له‌كاتێكدان، دوێنێ وڵاتانی ئه‌ندام له كۆمه‌ڵه‌ی جی7 له كه‌نه‌دا به ئاماده‌بوونی تره‌مپ كۆ بوونه‌وه، دواتر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پاڵپشتی خۆیان بۆ قه‌واره‌ی زایۆنی دووپات كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند، ئێران سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیرییه له ناوچه‌كه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە