1 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
بۆردومانکردنی بارەگایەکی حەشد لە کەرکووک پێنج کوژراو و برینداری لێكهوتهوه
لە ئاکامی بۆردومانکردنی بارەگایەکی لیوای ١٥ی سەربە حەشدی شەعبی لە کەرکووک، دوو چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراون و سێی دیکەیش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکووک بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە کە لە میانی ھێرشێکی ئاسمانییدا، بارەگایەکی فەوجی تایبەتی لیوای ١٥ی سەربە حەشدی شەعبی لە نزیک زانکۆی ئیمام جەعفەر سادق لە گەڕەکی بەدر لە شاری کەرکووک، بۆردومان کراوە.
ھاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست کەوتوون لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژراوە و سێی دیکەیش برینداربوون.
تا ئێستا دەستەی حەشدی شەعبی بە فەرمی، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە