2 کاتژمێر پێش ئێستا 146 جار خوێنراوەتەوە

"بەکارتى ئەلیکترۆنی؛ لە مانگێکدا دوو بوتڵى غاز بە نرخی ئاسایی بە هاووڵاتیان دەدرێت"

پەیام

وەزارەتى سامانەسروشتییەکانى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان رایگەیاندووە، بەمەبەستی کۆنترۆکردنی هەڵکشانی نرخی غازی شلی ماڵان و وەکو هەنگاوی یەکەم لە پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئەمڕۆ  ڕێکەوتی ١١ی ئاداری ٢٠٢٦ لە ڕێگای بریکارەکانی گەڕۆکەوە و بەکارتی ئەلکترۆنی دەست بە دابەشکردنی غاز بۆ ماڵان دەکات. 
وەزارەتى سامانەسروشتییەکان راشیگەیاند، پرۆسەکە ٣٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هەر هاوڵاتییەک دەتوانێت لە ڕێگای ئەم سیستەمە بەکارتی ئەلەکترۆنی ٢ بوتڵی غاز بە نرخی فەرمی  ٨,٥٠٠ دینار لە ڕێگای بریکارەکانی غاز فرۆشەکانی گەڕۆک وەربگرێت.
هەروەها راشگەیەنراوە، هەر ئەمڕۆش لە چەند گەڕەکێکی پارێزگای هەولێر  بوتڵی غازی ماڵان بەنرخی فەرمی ٨٫٥٠٠ (هەشت هەزارو پێنج سەد دینار) دەفڕۆشرێتە هاوڵاتیان بە کارتی ئەلکترۆنی و،  لە ڕۆژانی داهاتووشدا لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکانی دیکە سیستەم و ڕێگای گونجاو دەگیرێتەبەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    "بەکارتى ئەلیکترۆنی؛ لە مانگێکدا دوو بوتڵى غاز بە نرخی ئاسایی بە هاووڵاتیان دەدرێت"

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شناسی: شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکە دەگرێتەوە؛ لافاو، تەرزە لە ئارادایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. له‌ هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردوو درۆنێك كه‌وته‌ سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر خرانە خوارەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كاروانی یەكەمی ئاوارەكانی عەفرین گەڕانەوە زێدی خۆیان و رۆژانى داهاتووش بەردەوام دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسێک: دووه‌م به‌هێزترین شه‌پۆلی باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوو رۆژی كۆتایی ئەم هەفتەیە لە هەرێم پشووی فەرمییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەیەك پێشمەرگە لەسەر شاخی زمناكۆ لە نزیك دەربەندیخان لە مەترسیدان

سەرەتا