2 کاتژمێر پێش ئێستا 128 جار خوێنراوەتەوە

كه‌شناسی: شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکە دەگرێتەوە؛ لافاو، تەرزە لە ئارادایە

په‌یام

شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری دەدات لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی ئەم مانگە بەهۆی ناجێگیریی توندی کەشوهەوا، کە پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی لافاوی خێرا، تەرزەی گەورە و چڕترین شەپۆلی خۆڵبارین لە چەند ساڵی ڕابردوودا.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، لە نوێترین هۆشداریدا ڕایگەیاند کە ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین کە لە ١٢ی مانگەوە دەستی پێ کردووە و تا ٢٤ی مانگ بەردەوام دەبێت، لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی ئەم مانگەدا دەگاتە لووتکەی ناجێگیری.

 

بەپێی نەخشە کەشناسییەکان، بارستەهەوایەکی زۆر شێدار ناوچەکان دەگرێتەوە، کە پێویست دەکات هاووڵاتییان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لەو دوو ڕۆژەدا ئامادەباشیی تەواویان هەبێت.

بەپێی پێشبینییەکان، مەترسییەکان تەنیا لە بارانبارینی ئاسایی کورت ناکرێنەوە، بەڵکو ئەگەری دروستبوونی هەورەبرووسکەی توند، لافاوی خێرا و مەترسیدار، هەروەها دابارینی تەرزەی قەبارەگەورە لە ئارادایە.

شارەزای کەشناسی هۆشداریش دەدات لە ئەگەری دروستبوونی گێژەڵووکەی گەورە (Tornado) لەو ناوچانەی کە ناوەندی دروستبوونی هەورە سووپەرسێلەکانن، لەگەڵ ئەگەری دابەزینی بای توندی (Downburst) کە سەرەڕای کورتخایەنییەکەی، مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر گیان و ماڵ و سامان هەیە.

لە تەنیشت ئەم دۆخە ناجێگیرەدا، سیستمێکی کەشوهەوایی لە باکووری ئەفریقاوە بەرەو ناوچەکە دێت کە گەردەلوولێکی بەرفراوانی خۆڵبارین لەگەڵ خۆی دەهێنێت. پێشبینی دەکرێت ئەو خۆڵبارینە زۆر چڕ بێت و سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

ئەم دیاردەیە لەگەڵ باران و تەرزە و هەورەبرووسکەدا یەک دەگرێتەوە و وەک ئاماژەی پێ کراوە، بە چڕترین و فراوانترین شەپۆلی خۆڵبارین دادەنرێت کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕووی لە ناوچەکە کردبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، راشیگه‌یاند، لە کاتێکدا کەشوهەوا بەم شێوەیە ناجێگیرە، زۆرێک لە چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە پێویستە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و هاووڵاتییان بە جیدی مامەڵە لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانە بکەن. هەرچەندە ڕووداوە سروشتییەکان بە دەستی مرۆڤ نین، بەڵام ئامادەسازیی پێشوەختە دەتوانێت زیانەکان کەم بکاتەوە.

 

هاوکات لە دۆخێکی جیاوازیشدا، هەندێک لە چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن کە کاریگەرییەکانی شەڕ لە ناوچەکە و کردارەکانی قەوارەی زایۆنی و سوپای زایۆنی لە ناوچەکانی دیکە، ڕەنگە ڕێگری لەوە بکات کە لە کاتی قەیرانی لەم جۆرەدا، وڵاتانی ناوچەکە هاوکاریی تەواوی یەکتر بکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شناسی: شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکە دەگرێتەوە؛ لافاو، تەرزە لە ئارادایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. له‌ هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردوو درۆنێك كه‌وته‌ سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر خرانە خوارەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كاروانی یەكەمی ئاوارەكانی عەفرین گەڕانەوە زێدی خۆیان و رۆژانى داهاتووش بەردەوام دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسێک: دووه‌م به‌هێزترین شه‌پۆلی باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوو رۆژی كۆتایی ئەم هەفتەیە لە هەرێم پشووی فەرمییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەیەك پێشمەرگە لەسەر شاخی زمناكۆ لە نزیك دەربەندیخان لە مەترسیدان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

سەرەتا