17/06/2025 450 جار خوێنراوەتەوە

ڕامۆس گرەو لەسەر مباپێ دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری یانەی مۆنتێری مەکسیکی پێیوایە ڕیاڵ مەدرید بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتییە گەورەکان پاڵێوراوە و گرەویش لەسەر کیلیان مباپێ دەکات.

 لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕامۆس سەرەتا وتی: مەدرید هەمیشە بۆ بردنەوەی نازناوە گەورەکان پاڵێوراوە و باشترین یانەیە لە جیهاندا، ئارەزوو ناکەم ڕووبەڕوویان ببەمەوە، بەڵکو دەمەوێت لە یاریی کۆتایدا بەرانبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری بکەم.

سێرجیۆ ئاماژە بەوەش دەکات، چابی ئالۆنسۆ وەک یاریزان هەموو شتێکی بەدەست هێناوە و ئێستاش دەزانێت چۆن ئیدارەی یانەیەک بکات و کارەکەی زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت.

لە کۆتایدا ڕامۆس سەبارەت بە ئاستە خراپەکەی ئەم وەرزەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند، پەیوەندی بە هاتنی مباپێوە نییە و گرەو لەسەر ئەوە دەکات ئەو هێرشبەرە لە 5 بۆ 10 ساڵی داهاتوو نزیکەی چوار بۆ پێنج تۆپی ئاڵتونی دەباتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاریی کۆتایی خۆیداوە

  • پێش 2 هەفتە

    کریستیانۆ بۆ مۆندیال هەڕەشە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    وادەی ناساندنی مۆرینیۆ و پلانی هاوینەی ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەشت برا کە لە مێژووی جامی جیهانیدا تۆڕی گۆڵیان هەژاندووە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • پێش 3 هەفتە

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

سەرەتا