2 کاتژمێر پێش ئێستا
41 جار خوێنراوەتەوە
ئهورووپا داوای ڕاگرتنی جهنگ له باشووری لوبنان دهكات
ئیسرائیل پلانی داگیرکردنی بەشێکی خاکی لونان و دروستکردنی ناوچەیەکی دابڕاوی داناوە، لە بەرامبەردا وڵاتانی ئەورووپا داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسڕائیل دەکەن.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی قەوارەی زایۆنی ڕایگەیاند جەنگی لوبنان سەربەخۆیە و ئەگەر لەگەڵ ئێرانیش ئاگربەست بکرێت، ئەوان لە هێرشەکانیان بۆ دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی و دەستبەسەرداگرتنی بەشێکی خاکی لوبنان بەردەوام دەبن، هەروەها یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپاکەیان ناوچەیەکی دابڕاو لە باشووری لوبنان تاوەکو ڕووباری لیتانی دروست دەکەن و هەموو ئەو گوندانەی نزیکن لە سنوور وێران دەکەن.
لە بەرانبەردا حکومەتی لوبنان داوایەکی بەپەلەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش کردووە و داوای کرد هەڵوێستی هەبێت بۆ ڕێگری لە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل.
هاوکات ١٠ وڵاتی ئەوروپی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا پشتگیریی خۆیان بۆ گەلی لوبنان دەربڕی و هۆشدارییان دا لە مەترسیی ئاوارەبوونی زیاتر لە ملیۆنێک کەس و فراوانبوونی بازنەی ململانێکان.
هەروەها یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ڕۆژئاوا داوای دەستپێکردنی گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان لەنێوان هەردوو وڵات کردووە بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی کە پێیان وایە دەنگی لوبنان نییە ".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە