4 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەنزیکەى ٦٨ دۆلارە
پەیام
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ى ٦ى ٢٠٢٥ نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە نزیکەى ٦٨ دۆلارەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت.
دابەزینى نرخى نەوت پەیوەندیی بە وەستانى شەڕى نێوان ئیسرائیل ئێرانەوە هەیە و لە ماوەى ئەو ١٢ رۆژەى شەڕەکەدا نرخى بەرمیلێک نەوت گەیشتە نزیکەى ٨٠ دۆلار، بەڵام دواى وەستانى شەڕەکە لە چەند رۆژى ڕابردوودا لە ئێستادا نرخى نەوت بۆ خوار ٧٠ دۆلار دابەزیوەتەوە.
ئەمڕۆ نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.
هاوکات بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٥ دۆلار و ٥٢ سەنت دەفرۆشرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە