7 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
موقتەدا سەدر جەختى لەسەر بڕیاری بایكۆتی هەڵبژاردن کردەوە
پەیام
ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەنگۆكانی ئەگەری بەشداریكردنی لە هەڵبژاردن یەكلا كردەوە و ڕایگەیاند كە بایكۆتی دەكات.
لە پەیامێكیدا كە دەستنووسی خۆیەتی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە ئاماژەدان بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز، ڕایگەیاندووە ئەوان لە بایكۆتكەرانن، جا هەركەس دەیەوێت بایكۆت بكات هەركەسیش دەیەوێت بەدوای چێژ و ئارەزووی بەدەستهێنانی دەسەڵات بكەوێت.
سەدر دەڵێت: جێگیركردنی حەق و دوورخستنەوەی باتڵ بەدی نایەت مەگەر تەنیا لە ڕێگەی ڕادەستكردنی چەك بە حكومەت، و هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكان و بەهێزكردنی سووپا و پۆلیس، هەروەها گرەنتیكردنی سەربەخۆیی عێراق و ڕێگری لە پاشكۆیەتیی و چاكسازی و لێپێچینەوەی گەندەڵكاران و "ئەوەی كە شاراوەیە گەورە ترە".
نووسینەكەیشی هاشتاگێكی كردووە و نووسیوێتی: "سەرشۆڕی لەئێمەوە دوورە"
سەدر واژوو و مۆری خۆی وەك بایكۆتكار لە خوارەوەی لاپەڕەكە كردووە و بەرواری ئەمڕۆی بە ڕۆژژمێری قەمەری كۆچی تایبەت بە شیعەكان پێوەیە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە جاروبار لەلایەن سەركردە عێراقییەكانەوە ئاماژە و داوای بەشداریی ڕەوتی سەدریان لە هەڵبژاردنەكانی مانگی 11ی ئەمساڵ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران دەكرد ئەوەیش دوای ئەوەی كە ڕایگەیاندبوو كە بایكۆتی دەكەن، پێشتریش سەدر بەهۆی شكستی لە پێكهێنانی كابینەی حكومەت، كشانەوەی لە خولی پێنجی پەرلەمان ڕایگەیاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە