5 کاتژمێر پێش ئێستا 123 جار خوێنراوەتەوە

بانكی ناوەندی: پلانمان نیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو كارتە بانكیانەی ئێستا لای هاووڵاتیانن

پەیام 

بانكی ناوەندی عێراق راگەیەنراوێكی لەسەر دەركردنی كارتی نیشتیمانی بۆ ڕاكێشانی دیناری عێراقی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، دەركردنی ئەو كارتە جێگرەوەی ڤیزا كارت نییە و هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر راكێشانی دۆلاردا لە دەرەوەی عێراق نەهاتووە.

ئەمڕۆ هەینی 4ـی تەمموزی 2025، بانكی ناوەندی عێراق روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و  رایگەیاندووە، دروستكردنی كارتی نیشتیمانی بۆ راكێشانی دیناری عێراقی تەنها بۆ مامەڵەی ناوخۆییەو بە مەبەستی فرە چەشنكردنی بژاردە داراییەكان بۆ هاووڵاتیان دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی روونكردنەوەكەی بانكی ناوەندی، ئەو كارتە نوێیە جێگرەوەی ڤیزا كارت نییە، ئامانجی پڕۆژەكە بریتییە لە بەرزكردنەوەی هەمەچەشنكردنی بژاردەكانە بۆ هاوڵاتییان.

بانكی ناوەندی جەختی لەوە كردوەتەوە، هیچ پلانێك نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو كارتە بانكیانەی كە ئێستا لای هاووڵاتیانن یان قەدەغەكردنی مامەڵەكردن بە دۆلار لە دەرەوەی عێراق، هەڵگرانی ئەو جۆرە كارتە دەتوانن لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەكاریان بهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوەندی: پلانمان نیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو كارتە بانكیانەی ئێستا لای هاووڵاتیانن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    موقتەدا سەدر جەختى لەسەر بڕیاری بایكۆتی هەڵبژاردن کردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌باره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان؛ هۆشداری به‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقی دراوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی: هه‌ره‌سهێنانی حكومه‌ت له‌ ئێران ناوچه‌كه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ئایپادی بژمێره‌كانی ڕاپرسی به‌ دیاری داوه‌ته‌ ئوردن و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركيا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی ئاوی زیاتر بۆ عێراق به‌ربداته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: واده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران درێژ ناكرێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. هه‌وڵ بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌درێت

سەرەتا