4 کاتژمێر پێش ئێستا
77 جار خوێنراوەتەوە
هێرش و گەمارۆكانی سەر كەرتی غەززە بەردەوامە
پەیام
لە 637هەمین ڕۆژی هێرشەكانیدا سوپای زایۆنی بەردەوامە لە كۆمەڵكوژییەكان و گەمارۆكانی بۆ سەر كەرتی غەززە و لەو میانەیەدا لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەوە 107 كەسی كوشتووە، كە 51 كەسیان لە نۆرەی وەرگرتنی هاوكارییە مرۆییەكانی ئەمریكادا بوون.
هاوكات ڕێكخراوی یونیسێف هۆشداری ئەوەی دا، تاوەكو ئێستاش مەترسییەكانی برسێتی لەسەر هاووڵاتیان لەسەرجەم ناوچەكانی غەززە هەیە و جەختی كردەوە لەسەدا 90ی دانیشتووان ڕووبەڕووی نەبوونی ئاسایشی خۆراكی توند بوونەتەوە.
لە هەمان كاتدا بزوتنەوەی حەماس لە ڕاوێژەكانی سەبارەت بە ئاگربەست لەگەڵ گروپە فەڵەستینییەكان بەردەوامە و جەخت دەكاتەوە دوای تەواوبوونی بڕیاری كۆتایی ڕادەگەیەنن.
لە وەڵامی پرسیارێكیشدا سەبارەت بە هەڵوێستی حەماس لەبارەی ڕێككەوتنی ئاگربەست لە كەرتی غەززە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: وەڵامەكەیان لە 24 كاتژمێری داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە.
ژمارەیەك سەرچاوەش بە كەناڵی جزیرەیان ڕاگەیاند: ڕووداوێكی ئەمنی قورس لە باكووری خانیونس ڕوویداوە و كۆپتەرە زایۆنییەكان لەشوێنەكەدا نیشتوونەتەوە.
سەرچاوەكان ڕاشیانگەیاند: ڕووبەڕووبوونەوەی توند لە ناوچەكە بەردەوامە و فڕۆكە زایۆنییەكان بۆردومانی ئەو ناوچەیە دەكەن كە ڕووداوەكەی تێدا ڕووداوە.
سوپای زایۆنیش كوژرانی سەربازێكی لە ڕووداوێكدا لە باكووری كەرتی غەززە ڕاگەیاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە