6 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
دانوستانی ئاگربەست بەهۆی مەرجی نوێی ئیسرائیلەوە لەمپەری بۆ دروستبووە
پەیام
ماوەی 645 ڕۆژە جەنگی كۆمەڵكوژی و قڕكردنی خەڵكی غەززە بەردەوامە، دانوستانی ئاگربەستیش بەهۆی مەرجی نوێی سوپای داگیركەرەوە لەمپەری بۆ دروست بووە.
سەرچاوە پزیكشییەكان دەڵێن، بەهۆی بۆردومان و تۆپبارانی سوپای داگیركەرەوە بۆ سەر كەرتی غەززە، تەنیا لە كاتژمێرەكانی سەرەتای ئەمڕۆدا 39 كەس شەهید بوون.
هەروەها ئاژانسی ئۆنروای سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان داوا دەكات ڕێگەی پێ بدرێت هاوكاریی مرۆیی دابەش بكاتەوە. ڕاشیگەیاندووە: نەبوونی ئاوی پاك و قەرەباڵغیی پەناگەكان و گەرمای هاوین بەربەستی گەورەی تەندروستیی دروست كردووە.
لەبارەی دانوستانەكانیشەوە، میدیاكانی زایۆنی دەڵێت لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا هیچ بەرەوپێشچوونێك ڕووی نەداوە، بەهۆی ئەوەی كە تیمی دانوستانی زایۆنی نەخشەیەكیان خستووەتە ڕوو، مانەوەی سوپای زایۆنی لە غەززە لەخۆ دەگرێت و لەسەدا 40 ی خاكی كەرتی غەززە داگیر دەكات. ئەمەش لای شاندی حەماس ڕەتكراوەیە و داوای كشانەوەی تەواوەتیی داگیركەر دەكات.
لەلایەكی دیكەوە، لە كەناری ڕۆژاوای داگیركراویش دەستدرێژیی جوولەكە نیشتەجێكراوەكان بە پشتیوانیی گرووپی مافیایی و پۆلیسی زایۆنی زیاتر بووە.
لە ڕامەڵا دوو هاووڵاتی فەڵەستینی شەهید كران، یەكێكیان خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریكییە و جوولەكەكان هەتا مردن لێیان داوە و ئەوی دیكەیشیان بە گوللە كوژراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە