4 کاتژمێر پێش ئێستا 204 جار خوێنراوەتەوە

ئەردۆغان: دواى چەکدانان لاپەڕەی 47 ساڵەی فرمێسك و خوێن كۆتایی دێت

پەیام

سەرۆككۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت: ڕێگری لە قسەكردن بە زمانی كوردی تیرۆری زیاتر كرد. جەختیش دەكاتەوە: دواى چەکدانان لاپەڕەی 47 ساڵەی فرمێسك و خوێن كۆتایی هات.

كەمێك لەمەوبەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا لە وتارێكدا لەمیانەی كۆبوونەوەی گشتیی پارتەكەی ڕایگەیاند: تیرۆر زیانی زۆری لە توركیا داوە، بەهۆی تیرۆرەوە بڕی دوو ترلیۆن دۆلار زیان بەر توركیا كەوتووە. هەروەها لە شەڕی دژی تیرۆر 10 هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەكانمان كوژراون.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتیشی: ڕێكخراوی تیرۆر كە مەبەستی "پەكەكەیە"، خۆی هەڵوەشاندەوە و دوێنێ چەكی دانا. ئەو دەڵێت: لەگەڵ تەواوبوونی تیرۆر، قۆستنەوە و وەبەرهێنانیش لە تیرۆردا كۆتایی دێت و كۆمەڵێك كەس بێكار دەبن.

ئەردۆغان دانی بەوەشدا نا "هەندێك سیاسەتی هەڵەی حكومەتەكانی پێشوو تیرۆری زیاتر كرد، بۆ نموونە ڕێگری لە قسەكردن بە زمانی كوردی تیرۆری زیاتر كرد".

ئاشكراشی كرد: پشتیوانیی عێراق هێزی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری زیاد كردین، لە دوێنێوە كۆماری توركیا بەهێزترە و شانازیی زیاتر بەخۆیەوە دەكات.

سەرۆككۆماری توركیا ئاماژەی بەوەش دا "لەم پرۆسەیەدا هەموو گەلەكەمان، تورك، كورد، عەرەب و گەلەكانی دیكە قازانجیان كرد و سەركەوتن و لاپەڕەی 47 ساڵەی فرمێسك و خوێن داخرا و كۆتایی هات".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    خامنەیی: ئێران دەتوانێت دەستى بگاتە پێگە گرنگەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانوستانی ئاگربەست بەهۆی مەرجی نوێی ئیسرائیلەوە لەمپەری بۆ دروستبووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: دواى چەکدانان لاپەڕەی 47 ساڵەی فرمێسك و خوێن كۆتایی دێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێنەری ئەمریكا لە سووریا: هەسەدە لەگەڵ دیمەشق ڕێكنەكەوێت، ئێمە نایپارێزین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران ئامادەیی بۆ چارەسەركردنی كێشەکانى لەگەڵ ئەورووپا دەربڕی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێنەری ئەمریكا لە سووریا: هیچ پەیوەندییمان بە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە نەبوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ته‌نها ئه‌مڕۆ به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌ 55 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: 50 هه‌زار ژنی دووگیان و شیرده‌ر نان نیه‌ بیخۆن

سەرەتا