2 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
پێكدادانی دوو پاس لە سووریا 35 كوژراو و 30 برینداری لێ كەوتەوە
پەیام
بەهۆی پێكدادانی دوو پاس لە سووریا 35 كەس گیانیان لەدەست دا و 30 کەسى دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستیی سووریا ڕایگەیاند: لەسەر ڕێگەی دێرەزوور - دیمەشق ڕووداوێكی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە نێوان دوو پاسی گواستنەوەی سەرنشیناندا ڕوویدا.
بەهۆی ڕووداوەكەوە 35 كەس گیانیان لەدەست داوە و 30 كەسی دیكەش بریندار بوون. لای خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە یەكێك لە پاسەكان هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی تێدابووە و پاسەكەی تریش هاووڵاتییانی مەدەنی گواستووەتەوە.
ئەوەیش خراوەتە ڕوو كە بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەكانی نزیك شوێنی ڕووداوەكە گواستراونەتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە