17 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
یهكێتی ئهورووپا: ڕێكهوتووین هاوكاری زیاتر بگاته ناوچه كارهساتبارهكان
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل دەستی پێکرد کە لە میانیدا سەپاندنی سزا بەسەر ئیسرائیلدا، تاوتوێ دەکرێ، لهگهڵ ئهوهشدا یهكێتییهكه دهڵێت ڕێكهوتووین هاوكاری مرۆیی زیاتر بگاته كهرتی غهززه.
دەست پێکردنی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل لە کاتێکدایە کە پێشێلکارییەکانی قهوارهی زایۆنی لە فەڵەستین، بەبەڵگە کراون.
بەر لە دەستپێکردنی کۆبووبەوەکە، نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا، کایا کالاس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕاگەیاندبوو کە دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە، کارەساتبارە و ڕێكهوتووین هاوكاری مرۆیی زیاتر بگاته كهرتی غهززه.
ئاماژەی بەوەدابوو: "ئەگەردۆخەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە غەززە باشتر نەبێت، ئەوە مانای ئەوەیە کە ھەموومان وەک پێویست ھەوڵەکانمان نەخستووەتەگەڕ بۆ وەستاندنی ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەرامبەر بە فەلەستینییەکان لە غەززە ئەنجام دەدرێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە