13 کاتژمێر پێش ئێستا
170 جار خوێنراوەتەوە
سووریا.. پارێزگای سوه‌یدا بۆردومان ده‌كرێت
دوای سێ ڕۆژ له گرژییه‌كانی باشووری سووریا و كوژرانی زیاتر له 100 كه‌س و برینداربوونی سه‌دانی دیكه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاند و سه‌رۆكوه‌زیرانی زایۆنیش بۆردومانی سوپای دیمه‌شق ده‌كات.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا ڕایگه‌یاند، دوای چه‌ند كاتژمێرێك له چوونه ژووره‌وه‌ی هێزه‌كانیان بۆ ناو شاری سوه‌یدا، ئێستا گرژییه‌كان ڕاگیراوه و به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نن.
ئاژانسی هه‌واڵیی سووریا "سانا" ئاشكرای كردووه، سوپا ده‌ستی به كشانه‌وه‌ی چه‌كه قورسه‌كان له‌ناو سوه‌یدا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه ڕأده‌ستی ئاسایشی ناوخۆیی بكاته‌وه. وه‌زیری به‌رگریی سووریاش ده‌ڵێت، هه‌ركه‌س ئاگربه‌ست بشكێنێت و له‌یاسا ده‌ربچێت ئه‌وا سوپای سوریا وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سوپای قه‌واره‌ی زایۆنی چه‌ند پێگه‌یه‌كی سوپای سووریای له سوه‌یدا بۆردومان كرد. هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له بنیامین نه‌ته‌نیاهوو و یسرائیل كاتز، سه‌رۆكوه‌زیر و وه‌زیری به‌رگریی زایۆنی ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاو كرده‌وه و جه‌ختیان كرده‌وه:پابه‌ندن به‌پاراستنی درووزه‌كان.
نه‌ته‌نیاهوو و كاتز ده‌ڵێن: ڕێگه ناده‌ین حكومه‌تی سووریا زیان به درووزه‌كان بگه‌یه‌نێت، جوڵاندنی هێزی سوپای سووریاش له سوه‌یدا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئیسڕائیل.
پارێزگای سوه‌یدا كه‌وتووه‌ته باشووری سووریاوه و هاوسنووره له‌گه‌ڵ خاكی فه‌ڵه‌ستینی داگیركراو، خه‌ڵكی ناوچه‌كه له پێكهاته‌ی ئایینیی درووزن و به‌شێكیان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنی هیه‌ه، له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌دیشه‌وه چه‌ند جارێك گرژی و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ دروست بووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە