15 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆ ماوه‌ی 648 ڕۆژه گه‌مارۆ و بۆردومان به‌رده‌وامه
له ڕۆژی 648 ـه‌مینی جه‌نگی قڕكردن و كۆمه‌ڵكوژیی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌دا، بۆردومان و تۆپبارانی سوپای داگیركه‌ری زایۆنی به‌رده‌وامه و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه شه‌هید بوو.
به‌پێی سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان ته‌نیا له كاتژمێره‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا 11 كه‌س شه‌هید بوون وده‌یان برینداریش گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی شیفاوه ڕایگه‌یاندووه، فه‌ره‌ج ئه‌لغول، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی یاسادانان له بۆردومانێكدا بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری غه‌ززه شه‌هید بووه.
هاوكات میدیاكانی زایۆنی بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بچووكراوه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆده‌بێته‌وه بۆ تاوتوێكردنی پرسی دروستكردنی شارێكی مرۆیی له ناوچه‌ی ڕه‌فه‌ح، كه له‌لایه‌ن سوپای داگیركه‌ره‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی تێدا كۆده‌كرێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جووله‌كه نیشته‌جێكراوه‌كان به پاسه‌وانی هێزه‌كانی داگیركه‌ر حه‌ره‌می مزگه‌وتی پیرۆزی ئه‌قسایان شكاند و په‌رستشی خۆیان تێدا ئه‌نجام دا. له كه‌ناری خۆراوای داگیركراویش له ئێواره‌ی دوێنێوه 28 فه‌ڵه‌ستینی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی داگیركه‌ره‌وه ده‌ستگیر كراون، له‌نێویاندا دیلی ئازادكراوی پێشوو و گه‌نجانی بریندار هه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە