7 کاتژمێر پێش ئێستا
142 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تی عێراق كۆده‌بێته‌وه و له‌سه‌ر پرسی مووچه بڕیار ده‌دات
په‌یام
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات و پرسی پابەندییە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و مووچه تاوتوێ دەکات.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـی تەمموزی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات و پرسی پابەندییە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و مووچه تاوتوێ دەکات.
كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌كاتێكدایه دوێنێ چوارشەممە 16ـی تەممووزی 2025، حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هەرێمی کوردستان به به‌شێك له داواكانی به‌غدا ڕازی بوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وردەکاریی ئەو لەیەکترتێگەیشتنە هاوبەشەی کە لە بەغدا تایبەت بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پابەندییەکانی هەرێم هاتووەتە ئاراوە خستەڕوو.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لەو لەیەکترتێگەیشتنە کرد و بڕیاری دا بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو لەیەکترتێگەیشتنە، کە بڕیارە لە بەرامبەردا حکومەتی فیدراڵ، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە