9 کاتژمێر پێش ئێستا
93 جار خوێنراوەتەوە
به‌غدا.. ئه‌مڕۆ چاره‌نووسی مووچه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
په‌یام
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم بڕیاری دا به جێبه‌جێكردنی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غداد هاتووه‌ته ئاراوه، بڕیاره ئه‌مڕۆش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ بڕیاردان له‌وباره‌یه‌وه كۆببێته‌وه، پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆككۆمار كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم كۆ بووه و دواتر له ڕاگه‌یه‌نرواێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ورده‌كاری ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه هاوبه‌شه خراوه‌ته ڕوو كه ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌غداد تایبه‌ت به دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێم هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌نجوومه‌ن پێشوازیی له‌و لێكتێگه‌یشتنه كرد و بڕیاری دا به جێبه‌جێكردنی.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هێشتا ڕێككه‌وتنی ته‌واوه‌تی نه‌كراوه و پرسی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و ته‌وتین وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و به‌پێی زانیارییه‌كان به ڕه‌زامه‌ندیی حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ری، ئه‌وكات ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بۆ ئه‌و بابه‌ته ئه‌نجام بدات و پێده‌چێت لێكتێگه‌یشتنه‌كه په‌سه‌ند بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە