8 کاتژمێر پێش ئێستا
144 جار خوێنراوەتەوە
كۆمكاری عه‌ره‌بی هێرشه ئاسمانییه‌كانی بۆسه‌ر سووریا ئیدانه‌كرد
په‌یام
كۆمكاری عه‌ره‌بی سه‌ركۆنه‌ی توندی هێرشه ئاسمانییه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سه‌ر سووریا ده‌كات و تره‌مپیش ده‌ڵێت: بارودۆخه‌كه به‌ره‌و هێروبوونه‌وه ده‌چێت.
كۆمكاری عه‌ره‌بی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌میندارێتی گشتی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی به توندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای زایۆنی بۆ سه‌ر سووریا ده‌كات، له‌نێویشیاندا هێرشی سه‌ر باره‌گای ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سووریا له دیمه‌شقی پایته‌خت و ده‌وروبه‌ری كۆشكی كۆماری.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كۆمكاری عه‌ره‌بی ڕایشیگه‌یاند: كۆمكاری عه‌ره‌بی ئه‌و هێرشانه به دوژمنكارییه‌كی ئاشكرا بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی ده‌بینێت، كه ئه‌ندامی كۆمكار و له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، وه سه‌رپێچی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و گاڵته‌كردنه به یاساكانی سیستمی نێوده‌وڵه‌تی.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سه‌ركۆنه‌ی توندی وڵاته‌كه‌ی له به‌رانبه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای زایۆنی بۆ سه‌ر دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ده‌ربڕی، وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه، خستنه مه‌ترسی گیانی هاووڵاتیانی سووری و كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئێش و ئازاره‌كانیان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به ئاڕاسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ململانێكان ده‌ڕۆین و هیوادارم پێشكه‌وتن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی بارودۆخه‌كه له سووریا له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا به‌دی بێت، وتیشی: هه‌ڵه لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان سووریا و ئیسرائیل‌دا هه‌یه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە