9 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تی ناوه‌ندی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم په‌سه‌ندكرد
په‌یام
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا، 17ـی تەممووزی 2025، لێکتێگەیشتنی هەردوو حکوومەتی ماوه‌به‌سه‌رچووی هەرێم و فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەسەند کرد.
بە گوێرەی ئەو لێکتێگەیشتنەی پەسەندکراوە، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگه‌كانی پێنج و شه‌شی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم كۆ بووه و دواتر له ڕاگه‌یه‌نرواێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ورده‌كاری ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه هاوبه‌شه خراوه‌ته ڕوو كه ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌غداد تایبه‌ت به دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێم هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌نجوومه‌ن پێشوازیی له‌و لێكتێگه‌یشتنه كرد و بڕیاری دا به جێبه‌جێكردنی.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هێشتا ڕێككه‌وتنی ته‌واوه‌تی نه‌كراوه و پرسی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و ته‌وتین وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و به‌پێی زانیارییه‌كان به ڕه‌زامه‌ندیی حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ری، ئه‌وكات ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە