8 کاتژمێر پێش ئێستا
980 جار خوێنراوەتەوە
چی په‌سه‌ندكراوه و كه‌ی مووچه دێت؟
په‌یام
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا، 17ـی تەممووزی 2025، لێکتێگەیشتنی هەردوو حکوومەتی ماوه‌به‌سه‌رچووی هەرێم و فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەسەند کرد.
بە گوێرەی ئەو لێکتێگەیشتنەی پەسەندکراوە، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگه‌كانی پێنج و شه‌شی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات، به‌پێی زانیارییه‌كانیش له‌ناوكۆبوونه‌وه‌كه ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق راسپێدراوه كه مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات و پێده‌چێت یه‌كشه‌ممه مووچه‌ی مانگی پێنج بگات.
له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی شه‌شیشه‌وه، زانیارییه‌كان ده‌ڵێن، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو تاكو ده رۆژی دیكه بڕیار له‌سه‌ر مووچه‌ی مانگی شه‌شیش ده‌درێت، چونكه حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو داهاتی نانه‌وتی ئه‌و مانگه‌شی ڕاده‌ستی حكومه‌تی فیدڕاڵی كردووه، به‌ڵام پێویسته ڕێوشوێنه‌كانی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و مانگه‌ش ته‌واو ببێت ئینجا ده‌نێردرێت.
سه‌رچاوه حكومییه‌كانی عێراق ئه‌وه‌یان ڕوونكردوه‌ته‌وه، ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی تاكو مانگی دوانزه‌ی ئه‌مساڵ كاری پێ ده‌كرێت و بۆ ساڵی ئاینده پێویسته ڕێكه‌وتن بكرێت، به‌ڵام په‌سه‌ندكردنی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی ئێستا ده‌بێته بنه‌مایه‌كی به‌هێز بۆ ڕێكه‌وتنی یه‌كجاره‌كی له‌باره‌ی پرسی مووچه و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و كێشه‌ی كۆمپانیاكان و ته‌وتینیشه‌وه، ڕێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی كراوه، به جۆرێك بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت بڕی 16 دۆلار به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له هه‌رێم ده‌درێت و كۆمپانیایه‌كی راوێژكاریی بیانیش پێداچوونه‌وه به‌و نرخه‌دا ده‌كات، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانیش به‌و نرخه ڕازی بوون.
هاوكات له باره‌ی ته‌وتینیشه‌وه كار به‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌كرێت كه پێشتر له‌باره‌ی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ریكرد و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پێویسته ته‌وتین بكرێت، به‌ڵام دیار نییه چۆن ده‌كرێت و ئایه حكومه‌تی فیدڕاڵی "هه‌ژماری من"ـی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو په‌سه‌ند ده‌كات؟...
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم كۆ بووه و دواتر له ڕاگه‌یه‌نرواێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ورده‌كاری ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه هاوبه‌شه خراوه‌ته ڕوو كه ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌غداد تایبه‌ت به دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێم هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌نجوومه‌ن پێشوازیی له‌و لێكتێگه‌یشتنه كرد و بڕیاری دا به جێبه‌جێكردنی.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هێشتا ڕێككه‌وتنی ته‌واوه‌تی نه‌كراوه و پرسی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و ته‌وتین وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و به‌پێی زانیارییه‌كان به ڕه‌زامه‌ندیی حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ری، ئه‌وكات ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە