17/07/2025 208 جار خوێنراوەتەوە

تیروشکی پاشکۆی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 ڕاکێشرا

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

تیروشکی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 ڕاکێشرا و هەڵبژاردەی عێراق بەرانبەر هەڵبژاردەکانی سعودییە و ئیندۆنیسیا یاریی دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە تیروپشکی یارییەکانی پاشکۆی ئاسیا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا، کە بڕیارە لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت، شەش هەڵبژاردە بەشداری یارییەکانی ئەم قۆناغە دەکەن کە بریتین لە سعودیە، قەتەر، ئیماراتی، عێراق، عومان، و ئیندۆنیسیا ، یارییەکان بە سیستەمی خول لە قەتەر و سعودیە ئەنجام دەدرێن.

لە کۆمەڵەی یەکەم قەتەڕ و ئیمارات و عومان ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە و یارییەکانی ئەم کۆمەڵەیە لە قەتەر ئەنجام دەدرێت، لە کۆمەڵەی دووەمیش هەڵبژاردەی عێراق بەرانبەر سعودییە و ئیندۆنیسیا یاری دەکات و یارییەکانی ئەم کۆمەڵەیەش لە سعودییە ئەنجام ددەرێت.

یەکەمەکانی هەر کۆمەڵەیەک راستەوخۆ دەگاتە مۆندیال، دووەمەکانیش بە سیستمی یاریی چوون و گەڕانەوە پاشکۆیەکی دیکە بەرانبەر یەکدی ئەنجام دەدەن و براوەیان دەبێتە پاشکۆی کیشوەرەکە و بەرانبەر پاشکۆی ئۆقیانوس یان تیپێکی ئەمریکای باکوور یاریی دەکات کە دواتر بڕیاری لێ دەدرێت.

وابڕیاریشە یارییەکان لە 8ی مانگی 10ی ئەم ساڵ دەست پێ بکات و لە 14ی هەمان مانگ کۆتایی بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    پیرێز تووڕەیە و سکاڵا تۆمار دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مەترسییەکی گەورە لەسەر چێڵسی دروست دەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری گرێبەستەکەی دۆناڕوما لەگەڵ مانچستەر سیتی بڵاو دەبێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کیلیان مباپێ تەسلیم بوو

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ شاندی فرانس فوتبۆڵ نەگەیشتە ڕێککەوتن

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی فەخری بایرن میونخ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی یاریزانان ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ناگلیسمان لە بڕیاری دوورخستنەوەی ناترسێت

  • پێش 2 هەفتە

    چارەنووسی دێمبڵی بۆ یارییەکەی بەرشەلۆنە یەکلا بووەوە

سەرەتا