2 رۆژ پێش ئێستا 123 جار خوێنراوەتەوە

مەترسییەکی گەورە لەسەر چێڵسی دروست دەبێت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
یانەی چێڵسی لەندەنی ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە و 74 تۆمەتی لەسەر ئاشکرا دەبێت.

 یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا ڕایگەیاند، یانەی چێڵسی بە 74 تۆمەتی فەرمی تۆمەتبار کراوە کە پەیوەندییان بە مامەڵەکردن لەگەڵ بریکاری یاریزانان و لایەنی سێیەمی گرێبەستی یاریزانەکانەوە هەیە، ئەم کێشە و تۆمەتانەش بۆ ساڵانی 2009 تا 2022 دەگەڕێتەوە.
یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردەوە، زۆربەی سەرپێچیەکان لە نێوان وەرزەکانی 2010/11 و 2015/16 ڕوویانداوە، ئەوەش خراوەتە ڕوو، یانەکە تا 19ی ئەم مانگە ماوە بۆ ئەوەی وەڵامی فەرمی بۆ ئەو تۆمەتانە پێشکەش بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، خاوەنەکانی ئێستای چێڵسی، کە لە بەهاری 2022 یانەکەیان کڕیوەتەوە، ئەو پێشێلکارییانەیان لە کاتی پێداچوونەوەی دارایی دۆزیوەتەوە و دەستبەجێ یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەیان ئاگادارکردووەتەوە، ئەمەش هاوکارییەکی تەواو و شەفافیان لەلایەن ئیدارەی یانەکەیانەوە نیشانداوە.

یانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی چێڵسی شەفافیەتێکی بێ وێنەی نیشانداوە، ئێمەش بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بۆ ئەوەی بە خێرایی ئەم بابەتە چارەسەربکرێت.

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئاماژەی بەوەداوە، سزا ئەگەرییەکان فراوانن و دەتوانن لێبڕینی خاڵەکان یان قەدەغەکردنی گواستنەوەی یاریزان لەخۆ بگرن، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی هاوکاری تەواوی چێڵسی و ئەو ڕاستییەی کە پێشێلکارییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی خاوەندارێتی پێشوو، ڕەنگە سزاکان تەنیا سزای ماددی بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مەترسییەکی گەورە لەسەر چێڵسی دروست دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری گرێبەستەکەی دۆناڕوما لەگەڵ مانچستەر سیتی بڵاو دەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کیلیان مباپێ تەسلیم بوو

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ شاندی فرانس فوتبۆڵ نەگەیشتە ڕێککەوتن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی فەخری بایرن میونخ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی یاریزانان ئاشکرا دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ناگلیسمان لە بڕیاری دوورخستنەوەی ناترسێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چارەنووسی دێمبڵی بۆ یارییەکەی بەرشەلۆنە یەکلا بووەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لالیگا بە چەند مەرجێک ڕازیبووە بەرشەلۆنە لە یاریگای یۆهان کرویڤ میوانداری ڤالێنسیا بکات

سەرەتا