4 رۆژ پێش ئێستا 195 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ شاندی فرانس فوتبۆڵ نەگەیشتە ڕێککەوتن

پەیام سپۆڕت - دروود محەمەد

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ  شاندی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ نەگەیشتنە ڕێککەوتن.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای دەکات، دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی گومان و ناڕەزاییەتی زۆر لە فرانس فوتبۆڵ بۆ دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆندۆر بایکۆتی تەواوی مەڕاسیمەکەیان کرد و هیچ کام لە بەرپرسان و ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەکە ئامادە نەبوون بەشداری لە ڕێوڕەسمەکەدا بکەن.

مارکا ئەوە دەخاتە ڕوو، بەشدارینەکردنی ڕیاڵ مەدرید بۆ بەرپرسانی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ زۆر جێگەی نیگەرانی بووە، هەر بۆیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکیان ناردووە بۆ ئەوەی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی مێرنگی بکەن و ڕازیان بکەن لە مەڕاسیمی ئەم وەرزەی باڵۆندۆردا بەشداری بکەن.

ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات، شاندەکەی فرانس فوتبۆڵ لە کۆبوونەوەکەدا نەیتوانیوە یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕازی بکات تا ئەوەی بەشداری لە ئاهەنگەکەدا بکەن و لەگەڵ ئەو یانە ئیسپانییە نەگەیشتە هیچ ڕێککەوتنێک.

 لە کۆتایدا سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتە ڕوو، بەرپرسانی گۆڤارەکە ئامادەبوونی ڕیاڵ مەدریدیان زۆر لا مەبەستە و دەیانەوێت بەهەرجۆرێک بێت پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانەیی بە هاتن بۆ ئاهەنگی ئەم وەرزەی باڵۆندۆر ڕازی بکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مەترسییەکی گەورە لەسەر چێڵسی دروست دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری گرێبەستەکەی دۆناڕوما لەگەڵ مانچستەر سیتی بڵاو دەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کیلیان مباپێ تەسلیم بوو

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ شاندی فرانس فوتبۆڵ نەگەیشتە ڕێککەوتن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی فەخری بایرن میونخ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی یاریزانان ئاشکرا دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ناگلیسمان لە بڕیاری دوورخستنەوەی ناترسێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چارەنووسی دێمبڵی بۆ یارییەکەی بەرشەلۆنە یەکلا بووەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لالیگا بە چەند مەرجێک ڕازیبووە بەرشەلۆنە لە یاریگای یۆهان کرویڤ میوانداری ڤالێنسیا بکات

سەرەتا