2 رۆژ پێش ئێستا 133 جار خوێنراوەتەوە

چارەنووسی دێمبڵی بۆ یارییەکەی بەرشەلۆنە یەکلا بووەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ماوەی دوورکەوتنەوەی عۆسمان دێمبڵی لە یاریگاکان و چارەنووسی بۆ یاریکردنی دژی بەرشەلۆنە یەکلا بووەوە.

 هێرشبەرەکە لە یاریی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەرانبەر ئۆکرانیا لە خولەکی 81 بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت و کەمپی هەڵبژاردەکەی بەجێهێشتووە و دەگەڕێتەوە پاریس.

بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان کە بۆی ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە، دێمبڵی لە ماسولکەکانی ڕانیدا دووچاری پێکان هاتووە و بەو هۆیەوە ماوەی شەش هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

پێکانی عۆسمان گورزێکی کوشندەیە بۆ پاریس سانجێرمان، بەو پێیەی سێ یاریی خولی فەڕەنسی و دوو یاریی چامپیۆنسلیگ لەدەست دەدات، کە گرنگترینی بەرانبەر یانەکەی پێشوویەتی کە بەرشەلۆنەیە و ناتوانێت ئامادەی یارییەکە بێت.

لەلایەکی دیکەشەوە دیێسێری دۆی هەر لە یارییەکەی فەڕەنسا بەرانبەر ئۆکرانیا دووچاری پێکان هاتووە و بەو هۆیەوە نزیکەی سێ تاکو چوار هەفتە لە یاریکردن دادەبرێت، بەڵام ئەگەری ئامادەبوونی هەیە لە یارییەکەی بەرشەلۆنە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی فەخری بایرن میونخ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی یاریزانان ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ناگلیسمان لە بڕیاری دوورخستنەوەی ناترسێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چارەنووسی دێمبڵی بۆ یارییەکەی بەرشەلۆنە یەکلا بووەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لالیگا بە چەند مەرجێک ڕازیبووە بەرشەلۆنە لە یاریگای یۆهان کرویڤ میوانداری ڤالێنسیا بکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی بە لێدوانێک هاندەرانی بێهیوا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری دوورخرانەوەی تێن هاگ لە ڕاهێنەرایەتی لیڤەرکوزن ئاشکرا دەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سپێنس دەبێتە یەکەم یاریزانی موسڵمان یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سکالۆنی مژدەیەک بە هاندەرانی ئەرجەنتین دەدات

سەرەتا