3 رۆژ پێش ئێستا 178 جار خوێنراوەتەوە

وردەکاری گرێبەستەکەی دۆناڕوما لەگەڵ مانچستەر سیتی بڵاو دەبێتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

وردەکاری گرێبەستەکەی جیانلویجی دۆناڕومای ئیتاڵی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی بڵاو دەبێتەوە.

 پێش داخستنی دەرگای مێرکاتۆی هاوینە گۆڵپارێزەکە بەبڕی 27 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سانجێرمانەوە ڕووی لە تیپەکەی گواردیۆلا کرد.

تۆڕی "فۆتبۆڵ ئیتاڵیا" ئاشکرای کردووە، دۆناڕوما لە وەرزی یەکەمیدا لەگەڵ مانچستەر سیتی ساڵانە 15 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و دواتریش لە دوو ساڵی کۆتایی بۆ هەر وەرزێک دەگاتە 17 ملیۆن یۆرۆ.

سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، لە گرێبەستەکەیدا دۆناڕوما سێ ملیۆن یۆرۆی دیکە وەک پاداشتەکان بە چەند مەرجێک جێگیر کراوە، یەکەمیان پەیوەستە بە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ و چامپیۆنسلیگەوە و دووەمیان پەیوەستە بە دەستکەوتە تاکەکەسییەکانەوە لەگەڵ یانە نوێیەکەیدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مەترسییەکی گەورە لەسەر چێڵسی دروست دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری گرێبەستەکەی دۆناڕوما لەگەڵ مانچستەر سیتی بڵاو دەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کیلیان مباپێ تەسلیم بوو

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ شاندی فرانس فوتبۆڵ نەگەیشتە ڕێککەوتن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی فەخری بایرن میونخ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی یاریزانان ئاشکرا دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ناگلیسمان لە بڕیاری دوورخستنەوەی ناترسێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چارەنووسی دێمبڵی بۆ یارییەکەی بەرشەلۆنە یەکلا بووەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لالیگا بە چەند مەرجێک ڕازیبووە بەرشەلۆنە لە یاریگای یۆهان کرویڤ میوانداری ڤالێنسیا بکات

سەرەتا