10/09/2025 398 جار خوێنراوەتەوە

کیلیان مباپێ تەسلیم بوو

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

کیلیان مباپێی فەڕەنسی و یاریزانی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کرد، ئەمساڵ ناتوانێت خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەست بهێنێت.

 لەمیانەی نوێترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا، سەرەتا کیلیان ئاماژەی بەوەدا، هیوادارە کوڕێکی هەبێت کە ڕقی لە یاریکردنی تۆپی پێ بێت، چونکە تاکو پارەی زیاتری هەبێت کێشە زیاتر ڕووبەڕووت دەبێتەوە و کەس نازانێت لە پشت پەردەوە چی ڕوودەدات، لە داهاتووش ڕوون دەبێتەوە بڕیاری هاتنی بۆ ڕیاڵ هەڵە بووە یاخوود ڕاست.

مباپێ ئەوەشی خستەڕوو، ئەمساڵ ناتوانێت خەڵاتی باڵۆندۆر بەدەست بهێنێت، پێیوایە یەکێک لە دێمبڵی یان ئەشڕەف حەکیمی شایەنی خەڵاتەکەن.

هێرشبەرەکەی فەڕەنسا دەشڵێت: هەموو ڕۆژێک دووبارە خەونم بە یاریی کۆتایی مۆندیالەوە دەبینم، پێشیوایە زیدان تاکە کەسە لە مێژوودا نزیکەی هەموو شتێکی بەدەست هێناوە و چیرۆکێکە تەنیا یەکجار ڕوودەدات.

لە کۆتایدا مباپێ ئەوەی دووپات کردەوە، پاریس سانجێرمان نزیکەی 55 ملیۆن یۆرۆ قەرزارن و مافی ئەوەی هەیە لە ڕێگەی یاساوە بەدەستی بهێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئارتێتا خاڵی سەرەکی بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوەکان ئاشکرا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مباپێ هەڕەشەیەکی تووند لە هەڵبژاردە ڕکابەرەکانیان دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی یاریزان پلانەکەی دەگۆڕێت

  • پێش 1 هەفتە

    فیفا بە فەرمی یاسا نوێیەکانی بۆ مۆندیالی 2026 ڕاگەیاند

  • پێش 1 هەفتە

    ڕۆدری دەرگای چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید واڵا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ڤینیسیۆس قسە لەسەر شێوازی بردنەوەی مۆندیال بۆ بەڕازیل دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچلۆتی: چوار شوێنی بەتاڵ بۆ جامی جیهانی ماوەتەوە

سەرەتا