2 رۆژ پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
ناگلیسمان لە بڕیاری دوورخستنەوەی ناترسێت
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
جولیان ناگلیسمانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاشکرای
کرد، لە بڕیاری دوورخستنەوەی بە هیچ شێوەیەک ناترسێت.
لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرانبەر ئیرلەندای
باکوور، جولیان سەرەتا ڕایگەیاند، نابێت لە ئێستادا بیر لە سەرکەوتن بۆ مۆندیال
بکەینەوە و دەبێت سەرنجیان لەسەر یاریی دوای یاریی بێت و پێشبینی ناکات ئەڵمانیایەکی
تەواو جیاواز بەراورد بە یاریی ڕابردوو ببینێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە گۆڕانکاریی
ڕوودەدات، بەڵام بە یەکجار 10 یاریزان ناگۆڕێت.
ناگلیسمان ئەوەش دەخاتەڕوو، دروستکردنی بیرکردنەوەیەکی
دروست لای هەموو یاریزانەکان کارێکی قورسە، چونکە ئەوە هاوارکردن نییە بەسەر
یاریزانەکاندا.
لە کۆتایدا ڕاهێنەرەی مانشافت وتی: ناترسم لە
دوورخستنەوەم ئەگەر بدۆڕێین، چونکە جۆش و خرۆشم لەدەست نەداوە و لە هەموو یارییەک
ویستی بردنەوەم هەیە و گرنگترین شت تیپەکەیە نەک من و هیوادارم ئاستێکی باشتر لە
یاریی ڕابردوو پێشکەش بکەین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە