10 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
پیرێز تووڕەیە و سکاڵا تۆمار دەکات
پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕیاریداوە تانە لە کارتە
سوورەکەی دین هاوسنی بەرگریکاری یانەکەی بدات.
هاوسن لە خولەکی 32ی یاریی یانەکەی بەرانبەر ڕیاڵ
سۆسیداد بە کاری سوور کرایە دەرەوە و ئەم کارتە سوورەش بۆچوونی جیاوازی لە نێو
وەرزشکاران و میدیاکاندا دروست کرد.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکای نزیکە لە یانەی
شاهانە، بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید بڕیاریانداوە بە فەرمی تانە و سکاڵا لە بڕیاری
کارتە سوورەکەی دین هاوسن تۆمار بکەن.
لەسەر دوو بنەمای سەرەکیش تانەکە پێشکەش دەکەن، لە یەکەم
خاڵدا یانەی ڕیاڵ مەدرید پێیوایە دین هاوسن کۆتا بەرگریکار نەبوو و لە تەنیشتی میلیتاو
ئامادەبووە تائەوەی هەوڵی ڕێگریکردن لە هێرشەکەی سۆسیداد بدات، دووەم، مێرنگی
پێوایە ماوەیەکی زۆر لە نێوان یاریزانی هێرشبەری سۆسیداد و گۆڵەکەی ڕیاڵ مەدرید
هەبووە و دەرفەتەکە هەلێکی ڕوون نەبوو بۆ گۆڵ تۆمار کرد.
سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات، لەناو یانەکەدا گەشبینی هەیە
بەوەی تانەکە قبوڵ بکرێت و کارتە سوورەکەی دین هاوسن هەڵبوەشێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە