1 رۆژ پێش ئێستا 147 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی فەخری بایرن میونخ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی یاریزانان ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ئۆلی هۆنێسی سەرۆکی فەخری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی یاریزانان ئاشکرا دەکات و لە بارەی گرێبەستی خواستنی نیکۆلاس جاکسۆنی هێرشبەری نوێ یانەکەیانەوە نهێنییەک ئاشکرا دەکات.

 هاوینی ئەمساڵ یانەی بایرن میونخ چەند ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی نیک ڤۆڵتیمەید هێرشبەری لاو پێشکەشی شتوتگارت کرد، لە دوایین ئۆفەریشدا 60 ملیۆن یۆرۆ لە دانوستانەکاندا خرایە سەر مێز و شتوتگارت ڕەتی کردەوە، دواتر یاریزانەکە بە نزیکەی 90 ملیۆن یۆرۆ ڕووی لە نیوکاسڵی ئینگلیزی کرد، لەو بارەیەوە سەرۆکی فەخری بایرن میونخ دەڵێت: بە بۆچوونی من ڤۆڵتیمەید شایستەی 90 ملیۆن یۆرۆ نییە، ئەوەی نرخی یاریزانی لە ئێستادا بەو ڕادەیە بەرز کردووەتەوە ئەو پارەیەیە کە سعودییە ڕشتوویەتی.

لە کۆتایی قسەکانیدا سەرۆکی فەخری یانە باڤارییەکە ڕەتی کردەوە لە بەرانبەر گواستنەوەی جاکسۆن نزیکەی 16 ملیۆن یۆرۆ بە چێڵسی بدەن و وتی: سێ ملیۆنی دەکەوێتە سەر یاریزانەکە و بریکارەکەی، ئێمە تەنیا 13 ملیۆن دەدەین بۆ ئەم ورزە، زۆر قورسە پابەندبکرێن بە کڕینەوەی یاریزانەکە، لەبەرئەوەی مەرجەکەی ئەوەیە دەبێت 40 یاریی وەک یاریزانی سەرەکی یاریی بکات و ئەمەش هەرگیز ڕوو نادات.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی فەخری بایرن میونخ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی یاریزانان ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ناگلیسمان لە بڕیاری دوورخستنەوەی ناترسێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چارەنووسی دێمبڵی بۆ یارییەکەی بەرشەلۆنە یەکلا بووەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لالیگا بە چەند مەرجێک ڕازیبووە بەرشەلۆنە لە یاریگای یۆهان کرویڤ میوانداری ڤالێنسیا بکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی بە لێدوانێک هاندەرانی بێهیوا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری دوورخرانەوەی تێن هاگ لە ڕاهێنەرایەتی لیڤەرکوزن ئاشکرا دەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سپێنس دەبێتە یەکەم یاریزانی موسڵمان یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سکالۆنی مژدەیەک بە هاندەرانی ئەرجەنتین دەدات

سەرەتا