2 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
نزیکەى ملیۆن و نیوێک پەنابەری سووری لە توركیاوە بۆ وڵاتەكەیان گەڕاونەتەوە
پەیام
لە ساڵی 2016ەوە تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێك و 434 هەزار سووری بە شێوەیەكی خۆویستانە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەكەیان.
مستەفا چیفتچی وەزیری ناوخۆی توركیا، ڕایگەیاند: بەپێی نوێترین ئامارەكان، لە ئێستادا دوو ملیۆن و 259 هەزار پەنابەری سووری لەژێر سیستمی پاراستنی كاتی لە توركیا ماونەتەوە.
لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە كۆچ لە شاری ئەستەنبوڵ، مستەفا چیفتچی وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند: بڕیار دراوە بیانییەكانی ژێر پاراستنی كاتی لە وەرگرتنی مۆڵەتی كار ببوێردرێن، ئەم بڕیارەش بە ڕەچاوكردنی پێداویستییەكانی بازاڕی كار دراوە كە سوورییەكان تێیدا كار دەكەن.
هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە "نزیكەی یەك لەسەر سێی سوورییەكان لە ناوخۆی توركیا لەدایكبوون، ئەمەش ڕەهەندێكی كۆمەڵایەتی و دیموگرافی درێژخایەنی بە پرسی كۆچ داوە".
وەزارەتی ناوخۆ پێشتریش ڕایگەیاندبوو "تەنیا دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی سووریا لە كانوونی یەكەمی 2024دا، نزیكەی 578 هەزار كەس بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە".
توركیا گەورەترین وڵاتی میوانداری پەنابەرانی سووریە كە لە دوای دەستپێكردنی جەنگی ناوخۆی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2011ـەوە ملیۆنان كەسی لەخۆ گرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە