2 کاتژمێر پێش ئێستا 46 جار خوێنراوەتەوە

ئێران لیژنەیەكی باڵای بۆ دادگاییكردنی ئەمریكا لەسەر تاوانەكانی جەنگ پێكهێنا

پەیام 

ئێران بۆ تۆماركردنی سكاڵا لە دژی تاوانەكانی ئەمریكا لە جەنگی ئەمدواییە و وەرگرتنەوەی قەرەبوو لیژنەیەكی باڵای پێكهێنا.

ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەڕلەمانی ئێران، ڕایگەیاند: لیژنەیەك هاوبەش لە نێوان پەرلەمان، حكومەت و دەسەڵاتی دادوەری بۆ كۆكردنەوەی بەڵگە و تۆماركردنی سكاڵا لە دادگا نێودەوڵەتییەكان دژی ئەمریكا پێكهێنراوە. 

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا، ئیبراهیم عەزیزی ئاماژەی بەوە كرد "ئەوان خەریكی ئامادەكردنی "لیستێكی ڕەش"ن بۆ ئەو پێشێلكارییانەی بەرانبەر بە نەخۆشخانەكان، زانكۆكان و ناوچە نیشتەجێبوونەكان ئەنجام دراون".

ناوبراو ڕایشیگەیاند: ئەمریكان لەو كاتەوەی سەربەخۆیی وەرگرتووە لە 249 ساڵی ڕابردوویدا لە زیاتر لە 200 جەنگدا بەشدار بووە و بووەتە سەرچاوەی سەرەكیی تیرۆر لە جیهاندا.

بەپێی ئامارە فەرمییەكان، سێ هەزار و 636 كەس لە جەنگی ئەمدواییەی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران كوژراون كە دوو هەزار و 100 كەسیان مەدەنین. 

لە ڕووی داراییشەوە، حكومەتی ئێران زیانە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆكانی جەنگی بە 270 ملیار دۆلار خەمڵاندووە. 

ئێران دووپاتی دەكاتەوە كە ئەم دۆسیە یاساییانە بۆ هەمیشە وەك بەڵگەی "ناپاكی و تاوانەكانی ئەمریكا" دەمێننەوە و هەموو هەوڵێك دەدات تاكو لە ڕێی ناوەندە دادییە نێودەوڵەتییەكانەوە قەرەبووی زیانەكان وەربگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لەگەڵ عومان گفتوگۆ لەبارەی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دەكەین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیکەى ملیۆن و نیوێک پەنابەری سووری لە توركیاوە بۆ وڵاتەكەیان گەڕاونەتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لیژنەیەكی باڵای بۆ دادگاییكردنی ئەمریكا لەسەر تاوانەكانی جەنگ پێكهێنا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەعیم قاسم: حساب بۆ ڕێككەوتننامەی واشنتن ناکەین، داماڵینی چەكیش هێڵی سوورە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژكاری خامنەیی: زۆر بە توندی وەڵامی پێشێلكارییەكانی ئەمریكا دەدەینەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكخراوی دەریاوانیی نێودەوڵەتی: 2500 دەریاوان لە گەرووی هورمز دەرباز كران

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بنكەكانی ئەمریكاى لە ناوچەكە بۆردومان كردەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان بە نیازە باج بەسەر كەشتییەكاندا لە گەرووی هورمز بسەپێنێت

سەرەتا