19/07/2025 407 جار خوێنراوەتەوە

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراقدا 21 ملیۆن و 200 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە

پەیام

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا 21 ملیۆن و 200 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا كە بڕیارە لە تشرینی دووەم، مانگی 11ی ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت 21 ملیۆن و 200 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

جەمیل ڕایشیگەیاند: تاكو ئێستا 19 ملیۆن دەنگدەر كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە و دوو ملیۆن و 200 هەزار كارتی دەنگدان ماون كە وەرنەگیراوەتەوە. وتیشی: تاوەكو مانگی داهاتوو سەرجەم كارتەكانی دەنگدان بە دەنگدەران دەدەینەوە.

سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وتیشی: بەراورد بە هەڵبژاردنی 2021ی ئەنجومەنی نوێنەران كە تێیدا 17 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەبوو، و 9 ملیۆن كەسی بەشداری دەنگدانیان كرد، لەم هەڵبژاردنەی داهاتوودا ژمارەی دەنگدەران سێ‌ ملیۆنی زیاد كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن "تائێستا 31 هاوپەیمانی، 41 پارت و 87 كەس وەك كاندیدی سەربەخۆ بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی نوێنەران، تۆمار كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی له‌گه‌ڵ ئێران داخست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیە، کوەیت و عێراق هێڵێکی کۆنی گواستنەوەی نەوت نۆژەن دەکەنەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وێڕای ڕەخنەكان، كۆشكی سپی پشتیوانیی بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق نوێكردەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە دادگای فیدراڵی تانە لە دژی جێگرانی زەیدی و وەزارەتە نوێیەكان درا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەباس عەراقچی لە بەغدا: ئەمریکا ئاسایشی کەشتیوانیی لە کەنداودا تێکداوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    حه‌شد ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی ناو باره‌گاكه‌یانی له‌ به‌غدا بڵاو كرده‌وه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    زه‌یدی: عێراق به‌ده‌ست كاریگه‌ریی ململانێكانی ناوچه‌كه‌وه‌ دەناڵێنێت

سەرەتا