3 رۆژ پێش ئێستا 138 جار خوێنراوەتەوە

دی بڕۆین هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ناپۆلییەوە ڕوون دەکاتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

کیڤن دی بڕۆینی بەلجیکی هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ڕیزەکانی ناپۆلی ئیتاڵییەوە ڕوون دەکاتەوە.

 لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و ناساندنی یاریزانەکە و پێدانی درێسی ژمارە 11، دی بڕۆین وتی: لە ڕوانگەی ڕکابەرییەوە ناپۆلی باشترین جێگەیە بۆ من، وەرزی ڕابردوو هەمووان بینیان چی کرد، ئەم ئاڵنگارییەش بە تەواوی لە پرێمەرلیگ جیاواز دەبێت، چونکە هێشتا هەست دەکەم دەتوانم لە باشترین ئاستی خۆمدا یاری بکەم.

کیڤن دەشڵێت: پێموایە خولی ئیتاڵی زۆر ڕکابەرییە و تیپی بەهێزی زۆرن، ئەمە جگەی لەوەی ناپۆلی لە چامپیۆنسلیگ و جامی ئیتاڵیاش بەشداری هەیە.

ئەو یاریزانە نوێیەی یانەکەی باشووری ئیتاڵیا ئاماژە بەوەش دەکات، پێشنیازی ناپۆلی هەر لە سەرەتاوە بۆی ڕکابەریکردن بووە لەسەر نازناوەکان و دواتر پەیوەندی بە لوکاکۆ و مێرتێنسەوە کردووە بۆ ئەوەی لە بارەی چوونی بۆ ناپۆلییەوە قسەیان لەگەڵ بکات.

لە کۆتایدا سەبارەت بەوەی لە مەشقەکاندا درێسی ژمارە 10ی پێدراوە و ئێستاش ژمارە 11، دی بڕۆین ئەوەی خستەڕوو، کە سەرەتا سەری سوڕماوە کە درێسی ژمارە 10ی وەرگرتووە، چونکە ئەو ژمارەیەی ماڕادۆنا هەڵگیراوە، بەڵام پێیوایە دیێگۆ ئەفسانەیە و مێژووی بۆ ناپۆلی نووسیووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید چارەنووسی ڕودیگێر و ئالابای یەکلا کردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گفتوگۆکانی نێوان ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدرید وەستان و مباپێ بەشێکی هۆکارەکەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری شکستی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی ویلیامز ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دی بڕۆین هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ناپۆلییەوە ڕوون دەکاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هانسی فلیک پێویستی تیپەکەی بۆ مێرکاتۆی هاوینە دیاری کردووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    تیروشکی پاشکۆی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 ڕاکێشرا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    یاریگای کامپنو بۆ جامی خوان گامبەر ئامادە نابێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ خەڵاتێکی دیکەی بەدەست هێنا

سەرەتا