2 رۆژ پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
کریستیانۆ خەڵاتێکی دیکەی بەدەست هێنا
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کاپتنی یانەی نەسڕ بە دەنگی هاندەران
وەک باشترین یاریزانی خولی سعودی دیاری کرا.
هەژماری فەڕمی خولی سعودی لە تویتەر ڕایگەیاند،
کریستیانۆی هێرشبەری نەسڕ دوای ئەوەی لەم وەرزە 15 جار وەک باشترین یاریزانی
یارییەکان دیاریکراوە، لەلایەن دەنگی هاندەرانەوە وەک باشترین یاریزانی وەرزی
ڕابردووی خولی سعودی دەستنیشان کراوە.
دواتریش ڕۆناڵدۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئینستاگرام ڕایگەیاندووە، لاپەڕەیەکی نوێ دەست پێدەکات بە هەمان سۆز و هەمان خەونەوە،
با پێکەوە مێژوو تۆمار بکەین.
شایەنی باسە کریستیانۆ وەرزی ڕابردوو لەگەڵ نەسڕ بەشداری
30 یاری کرد و توانی 25 گۆڵ و سێ ئاسیست بنووسێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە