2 رۆژ پێش ئێستا 144 جار خوێنراوەتەوە

گفتوگۆکانی نێوان ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدرید وەستان و مباپێ بەشێکی هۆکارەکەیە

بڕیار تەها - پەیام سپۆڕت

یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادە نییە مووچەکەی ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیل بۆ بەرزترین ئاستی یانەکە زیاد بکات و بەو هۆیەشەوە گفتوگۆکان وەستاون.

 ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا لە نوێترین هەواڵدا ئاشکرای دەکەن، لە دوایین کۆبوونەوەی بریکارەکەی ڤینیسیۆس و کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان، ئەو یاریزانە لە ڕێگەی بریکارەکەیەوە داوایکردووە مووچەکەی زیاد بکرێت بە جۆرێک لە مووچەی کیلیان مباپێی هاوتیمی زیاتر بێت، بەڵام یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەو داوایەی ڕەت کردووەتەوە و خودی پیرێز بە بریکارەکەی ڤینی ڕاگەیاندووە، ئەوان وەک ڕیاڵ مەدرید سەقفێکی مووچەیان دیاری کردووە کە 20 ملیۆن یۆرۆیە و لەوە زیاتر ناتوانن مووچەی هیچ یاریزانێک بەرز بکەنەوە تائەوەی پشێوی ئیداری لە یانەکە دروست نەبێت و یاریزانەکانی دیکەش هەمان داواکاری نەکەن.

ڤینیسیۆس دەیەوێت ساڵان لە ڕیاڵ مەدرید 30 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت و دوای ئەوەی باجی لێ دەدات 20 ملیۆنی سافی بۆ بمێنێتەوە، بەڵام ئەم داوایە ڕەت کراوەتەوە.

میدیاکان باس لەوە دەکەن، کیلیان مباپێ ساڵانە بە پاداشتی ئەوەی بەبێ بەرانبەر ڕووی لە ڕیاڵ مەدرید کردووە ساڵانە مووچەکەی لە 30 ملیۆن یۆرۆ نزیک دەبێتەوە، لە بەرانبەریشدا ڤینیسیۆس داوای کردووە مووچەیەکی وەک پاداشتی دڵسۆزی بۆ دابین بکرێت.

ڕۆژنامەی ئاس ئەوە دەخاتە ڕوو، هەرچی گفتوگۆکان وەستاون، بەڵام ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە جارێکی دیکە بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکە بچێتە سەر مێزی گفتوگۆ، بەو مەرجەی یاریزانە بەڕازیلییەکە لە داواکارییە مادییەکانیدا نەرمی بنووێنێت.

جێی بیرهێنانەوەیە ڤینیسیۆس تاکو هاوینی 2027 گرێبەستی ئێستای لەگەڵ یانەی شاهانە بەردەوامی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید چارەنووسی ڕودیگێر و ئالابای یەکلا کردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گفتوگۆکانی نێوان ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدرید وەستان و مباپێ بەشێکی هۆکارەکەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری شکستی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی ویلیامز ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دی بڕۆین هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ناپۆلییەوە ڕوون دەکاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هانسی فلیک پێویستی تیپەکەی بۆ مێرکاتۆی هاوینە دیاری کردووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    تیروشکی پاشکۆی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 ڕاکێشرا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    یاریگای کامپنو بۆ جامی خوان گامبەر ئامادە نابێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ خەڵاتێکی دیکەی بەدەست هێنا

سەرەتا