22/07/2025 320 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ مەدرید چارەنووسی ڕودیگێر و ئالابای یەکلا کردووەتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی ڕیاڵ مەدرید چارەنووسی ئانتۆنیۆ ڕودیگێر و دەیڤد ئالابای بەرگریکارانی تیپەکەی یەکلا کردووەتەوە.

 ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا و نزیک لە یانە شاهانەییەکە ئایندەی ئەو دوو یاریزانەیان ئاشکرا کردووە، باس لەوە دەکەن، داهاتووی ڕودیگێر پەیوەست دەبێت بە ئاستی لە وەرزی نوێدا و واتە دەرفەتێکی دیکەی دەخرێتە بەردەم تاکو بڕیار لەسەر چارەنووسی بدرێت، هەرچەندە باس لە نوێکردنەوەی بۆندەکەی بۆ وەرزیکی دیکە دەکرا، بەڵام ڕیاڵ بڕیاریداوە ئەوە بۆ وەرزی داهاتوو دوابخات.

ڕودیگێر نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا بۆ ئەنجام درا و نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دوور کەوتەوە، بۆیە ڕیاڵ دەیەوێت دەرفەتێکی دیکە بەو بەرگریکارە بدات.

سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن،  داهاتووی دەیڤد ئالابا بەرەو ڕۆیشتن دەڕوات و ڕیاڵ مەدرید هیچ نیازێکی نییە ئۆفەرێکی نوێی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش بکات و ئامادەشن ئەگەر لەم هاوینە ئۆفەرێکی گونجاو بگاتە دەستیان دەستبەرداری بەرگریکارە نەمساوییەکەیان ببن.

ئالابا یەکێک لەو یاریزانانەی مێرنگی زۆرترین مووچەی لە تیپەکەدا هەیە و زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە وەردەگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئارتێتا خاڵی سەرەکی بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوەکان ئاشکرا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مباپێ هەڕەشەیەکی تووند لە هەڵبژاردە ڕکابەرەکانیان دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی یاریزان پلانەکەی دەگۆڕێت

  • پێش 1 هەفتە

    فیفا بە فەرمی یاسا نوێیەکانی بۆ مۆندیالی 2026 ڕاگەیاند

  • پێش 1 هەفتە

    ڕۆدری دەرگای چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید واڵا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ڤینیسیۆس قسە لەسەر شێوازی بردنەوەی مۆندیال بۆ بەڕازیل دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچلۆتی: چوار شوێنی بەتاڵ بۆ جامی جیهانی ماوەتەوە

سەرەتا