3 رۆژ پێش ئێستا 252 جار خوێنراوەتەوە

هۆکاری شکستی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی ویلیامز ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

هۆکاری ڕەتکردنەوەی گرێبەستی یانەی بەرشەلۆنە لەلایەن نیکۆ ویلیامزەوە ئاشکرا دەبێت.

دوابەدوای کۆتاییهاتنی وەرزی ڕابردوو، یانەی بەرشەلۆنە گفتوگۆی جددی بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز دەست پێکرد بوە، بەپێی زۆرێک لە سەرچاوەکانیش یاریزانەکە ڕەزامەندی نیشاندا بوو پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنییەکەوە بکات، بەڵام لە ناوکاو هەموو ئاماژەکان پێچەوانە بوونە و یانەی ئەتلەتیک بیلباو نوێکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرەکەی بۆ 10 ساڵ ڕاگەیاند و یانەی بەرشەلۆنەی شۆک کرد.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە بارەی پەشیمانبوونەوەی ویلیامز لە بەڵێنی چوونی بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرای دەکات، نیکۆ ویلیامز نامەیەکی لە واتسئەپەوە لەلایەن بەرشەلۆنەوە پێ دەگات و ئەم نامەیە هەموو گفتوگۆکان ئاڵۆز دەکات.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات، نامەکە دەستوەردانێکی یانەی بەرشەلۆنە بوو لە کارە تایبەتییەکانی نیکۆ ویلیامز و داوایان لێکردووە یاریزانەکە دەستبەرداری بریکارەکەی ببێت کە ناوی "تاینتا"ـیە و پێیان وتوە ئەو بریکارە لە گفتوگۆکان دوور بخەرەوە و ئێمە خۆرخێ مێنیدێز یانی پینی زاهاوی بریکارە بەناوبانگەکان ڕادەسپێرین تائەوەی سەرکردایەتی گفتوگۆکان لەگەڵ بیلباو بکەن.

ڕۆژنامەی سپۆڕت ئاماژە بەوە دەکات، نیکۆ ویلیامز ئەم نامەیە بۆ خێزانەکەی باس دەکات و ئەوانیش بەمە تووڕە دەبن پێیان وابووە یانەی بەرشەلۆنە هەوڵ دەدات بریکارێک دوور بخەنەوە کە ساڵانێکی زۆرە بە دڵسۆزییەوە لەگەڵیان کار دەکات و پەیوەندییەکی بەهێزی متمانەیان لەگەڵیدا هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید چارەنووسی ڕودیگێر و ئالابای یەکلا کردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گفتوگۆکانی نێوان ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدرید وەستان و مباپێ بەشێکی هۆکارەکەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری شکستی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی ویلیامز ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دی بڕۆین هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ناپۆلییەوە ڕوون دەکاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هانسی فلیک پێویستی تیپەکەی بۆ مێرکاتۆی هاوینە دیاری کردووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    تیروشکی پاشکۆی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 ڕاکێشرا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    یاریگای کامپنو بۆ جامی خوان گامبەر ئامادە نابێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ خەڵاتێکی دیکەی بەدەست هێنا

سەرەتا