2 رۆژ پێش ئێستا
129 جار خوێنراوەتەوە
یاریگای کامپنو بۆ جامی خوان گامبەر ئامادە نابێت
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
یاریگای کامپنو بۆ جامی خوان گامبەر ئامادە نابێت و
بەرشەلۆنەش بۆ یارییەکانی چامپیۆنسلیگ ڕووبەڕووی گرەفت دەبێتەوە.
بڕیارە 12ی مانگی داهاتوو یانە کەتەلۆنییەکە لە جامی
خوان گامبەر میوانداری لە کۆمۆی ئیتاڵی بکات.
بەڵام لە نوێترین هەواڵدا ڕۆژنامەکانی نزیک لە بەرشەلۆنە
ئاشکرایان کردووە، یاریگای سپۆتیفای کامپ نو وەک پلانی بۆ دانراوە میوانداری جامی
جوان گامبەر ناکات، بەهۆی تەواونەبوونی یاریگاکەوە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، سەرەڕای ئەوەی پێشکەوتنی
بەرچاو لە تەواوکردنی کارەکانی یاریگاکەیە هەیە، بەڵام لەکاتی خۆیدا بۆ 12ی مانگی
داهاتوو ئامادە نابێت، چونکە هێشتا دەرگای چوونە ژوورەوەی یاریگاکە و چەند بەشێکی
دیکەی تەواو نەبووە.
بەپێی زانیارییەکان بێت، تاکو ئێستا دیار نییە یارییەکەی
جامی خوان گامبەر لەکاتی خۆیدا دەکرێت یاخوود هەڵدەوشێتەوە، بژاردەیەکیش هەیە یاریگای
یۆهان کرۆیف بۆ ئەو یارییە دەستنیشان بکرێت.
لە کۆتایدا باس لەوە کراوە، یانە کەتەلۆنییەکە هەموو
هەوڵێکی خۆی دەدات یاریگا نوێیەکەی بۆ یاری بەرانبەر ڤالێنسیا لە لالیگا لە ڕۆژی
14ی مانگی 9 تەواو ئامادە بێت، بەڵام ڕووبەڕووی کێشەیەک لە چامپیۆنسلیگ دەبێتەوە،
چونکە پێویستە ئەو یاریگایەی بۆ یارییەکان دیاری دەکەیت لە سەرەتاوە تاکو کۆتایی
هەر لەو یاریگایە یارییەکان بکرێت و مەرجیشە ناوی یەک یاریگا لە سەرەتای
دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکەوە تۆمار بکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە