7 رۆژ پێش ئێستا 196 جار خوێنراوەتەوە

یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی چوار یانەی ڕەت کردووەتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

گۆنزالۆ گارسیای هێرشبەری لاوی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی چوار یانەی ڕەت کردووەتەوە و نایەوێت بڕوات.

 ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، هێرشبەرە لاوەکە پێداگری لەسەر مانەوە دەکات، سەرەڕای ئەو ئۆفەرە زۆرانەی پێشکەشی کراوە، دوای درەوشانەوەی لە مۆندیالی یانەکان و بوونە گۆڵکاری جامەکە.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەدات، لە ئێستادا بەرپرسانی یانە شاهانەییەکە لەگڵ بریکارەکەی گارسیا گفتوگۆ لەسەر گرێبەستێکی نوێ دەکەن، یاریزانەکە بیر لە هیچ بژاردەیەکی دیکە ناکاتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا داوای گرەنتی یاریکردنی بۆ وەرزی نوێ نەکردووە و تەنیا دەیەوێت ڕکابەری پێگەی سەرەکی بکات.

لە کۆتایدا ئاس ڕایگەیاندووە، مەرجێک لە گرێبەستی گۆنزالۆ گارسیا هەیە کە ڕێگەی پێدەدات بە نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆ بڕوات، لەکاتێکدا سێ یانەی پرێمەرلیگ و یانەیەکی ئیتاڵی هەوڵی گواستنەوەیان داوە، بەڵام هێرشبەرەکە مانەوەی هەڵبژاردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئالێگری لایەنی باشەی بەشدارینەکردنی ئەیسی میلان لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی ڕۆدریگۆ سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بە تۆتێنهامەوە ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یوفا ڕیزبەندی باشترین یانەکانی چوار وەرزی ڕابردووی بڵاو کردەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە سێ سزا بەسەر "شتیگن"دا دەدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ڕۆیشتن لە یانەکە ڕەت دەکاتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری گرێبەستەکەی گیوکیرێش بۆ ئارسیناڵ ئاشکرا دەکرێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هۆکاری شکستیان لە هێنانی لویس دیاز و نیکۆ ویلیامز ئاشکرا دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی چوار یانەی ڕەت کردووەتەوە

سەرەتا