6 کاتژمێر پێش ئێستا
70 جار خوێنراوەتەوە
چەكدارێك لە ئەمریكا چوار كەسی كوشت و لەدەست پۆلیس هەڵات
پەیام
چەكدارێك لە ویلایەتی مۆنتانای ئەمریكا چوار كەس دەكوژێت و لەدەست پۆلیس هەڵدێت.
پۆلیسی ڕێگەی خێرا لە ویلایەتی مۆنتانا لە باكووری ئەمریكا ڕایگەیاندووە: تۆمەتبارێكی چەكدار كە تا ئێستاش چەكی پێیە لەنێو باڕێكدا تەقەی كردووە و چوار كەسی كوشتووە دواتریش هەڵاتووە و تا ئێستا دەستگیر نەكراوە.
پۆلیسی ئەمریكا وردەكاریی ڕووداوەكەی نەخستووەتە ڕوو، بەڵام باسی لەوە كردووە "هێزێكی زۆریان بەو ناوچەیەدا بڵاو كردووەتەوە كە ڕووداوەكەی تێدا ڕووی داوە و ماڵی تۆمەتبارەكەشیان پشكنیوە و تا ئێستا نەیانتوانیوە دەستگیری بكەن، هەر بۆیە داوای لە دانیشتووان كردووە لەو ناوچەیە دوور بكەونەوە".
لەلایەكی دیكەوە، هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند: بەرەبەیانی رۆژی هەینی كەسێكی مەدەنی كە ویستوویەتی بە شێوەی نایاسایی هەڵبكوتێتە سەر بنكەی ئاسمانیی سوپای ئەمریكا لە ویلایەتی ئەریزۆنا لەلایەن هێزەكانیانەوە كوژراوە. ڕاشیگەیاندووە: ئەو كەسە بەبێ مۆڵەت ویستویەتی بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە دەروازەی بنكە ئاسمانیەكە ببڕێت و بووەتە هەڕەشە، هەر بۆیە تەقەی لێ كراوە و لەئەنجامدا كوژراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە