1 رۆژ پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
عێراق پێشوازی دەكات لە دانپیانانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە دەوڵەتی فەڵەستین
پەیام
وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی دەكات لە دانپێدانانی بەشێك لە وڵاتانی رۆژئاوا بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستیندا.
وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە: پێشوازی دەكەین بەوەی بەشێك لە وڵاتانی دۆست ڕایانگەیاندووە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن، لە پێش هەموویانەوە فەرەنسا، كەنەدا، ماڵتا و بەریتانیا. هەروەها پورتوگالیش كە ڕایگەیاندووە ڕێكاری پێویستیان لەوبارەیەوە دەست پێ كردووە و لە نەتەوە یەكگرتووەكانەوە هەنگاوی بۆ دەنێن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاندووە: ئەم هەنگاوە دەری دەخات پشتیوانییەكی گرنگی نێودەوڵەتی هەیە لەسەر ڕێڕەوێكی ئامانجدار بۆ چەسپاندنی دادگەریی بۆ گەلی فەڵەستین، هەروەها ئامادەكاری بۆ بەرپاكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین كە پایتەختەكەی قودسی پیرۆز بێت.
جێی باسە دوای جەنگی غەززە و كۆمەڵكوژیی و قڕكردنی بەردەوامی فەڵەستینیەكان لەلایەن قەوارەی داگیركەری زایۆنیەوە، ژمارەیەك وڵات كە وڵاتانی ئەورووپیان لەنێودایە ڕایانگەیاندووە ئامادەن لە میانەی كارەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە مانگی نۆی ئەمساڵ دان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستیندا بنێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە